هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی نەوتی عێراق كار بۆ باشتركردنی كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكان دەكات

وەزارەتی نەوت تەواوبوونی پڕۆژەكانی باشتركردنی كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكانی لە قۆناغی جێبەجێكردندان راگەیاند.

حەمید زوبەیعی، یاریدەدەری وەزیری نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتنی نەوت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "وەزارەتی نەوت هەوڵی زۆر دەدات لە ڕێگەی پڕۆژەكانەوە بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكان"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "بەشێك لەو پڕۆژانە تەواو بوون، بەشەكەی تریش لە قۆناغی جێبەجێكردندایە".

زوبەیعی وتیشی، “هەوڵی جددی هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە هەموو بەرهەمەكانی پاڵاوگە بەرهەمی یۆرۆ 5 بن، كە ژینگەدۆستن و كوالیتی بەرزیان هەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد:"بەنزینی سوپەر ڕێژەی ئۆكتانی 95%ی هەیە، بەنزینی موحەسەن ڕێژەی ئۆكتانی 92%ی هەیە و بەنزینی نۆرماڵیش ڕێژەی ئۆكتانی 82-85%ی هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی تایبەتمەندییە عێراقییەكاندایە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "غازی شل كوالێتی بەرزە، و 15 پلە باشترە لە بەنزینی سوپەر، هەروهها تێچووی دارایی زۆر كەمە، بەو پێیەی لیترێك غازی شل كە لە ئۆتۆمبێلدا بەكاردهەێنرێت 200 دینارە".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار