بریاره ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و به‌نیازه وه‌رزی یاسادانانی درێژبكاته‌وه له‌پێناو دیاریكردنى سه‌رۆكێكى نوێ وپه‌سه‌ندكردنى یاسای بۆدجه‌ى گشتى.
رۆژنامه‌ی الصباح بڵاویكرده‌وه: پێشبینی ده‌كرێت له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌رزی یاسادانان بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژبكاته‌وه وئومێد هه‌یه حكومه‌ت به‌منزیكانه خشته‌كانی بودجه ره‌وانه بكات.
ڕۆژنامه‌كه ڕایگه‌یاندوه: هاوكات كارئاسانیش ده‌كات بۆ دیاریكردنی دانیشتنێك له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ‌بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
یاسر حوسه‌ینى ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئه‌م ساته هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڵام داواكاری مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته هه‌یه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه هیوادارین هه‌فته‌ی داهاتوو پرسی سه‌رۆكی نوێى په‌رله‌مان یه‌كلابكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وه‌رزی یاسادانان درێژده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر خشته‌كانی بودجه بگه‌ن كه‌بڕیاره به‌مزوانه بگات، ره‌نگه حكومه‌ت ئاماژه بنێرێت به‌ناردنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان وه‌رزی یاسادانان درێژبكاته‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه له‌كاتی درێژكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كاندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، دانیشتنه‌كه‌ش گه‌ڕی دووه‌م ده‌بێت ودرێژه‌دان ده‌بێت به‌گه‌ڕی پێشوی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا لایه‌نه سوننه‌كان خۆیان یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر دیاریكردنى یه‌كێك له‌كاندیده‌كان بۆ ئه‌و پۆسته وله‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیه‌وه پشتیوانى له‌هیچ یه‌كێك له‌كاندیده‌كانى سووننه نه‌كراوه.