هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق: ناوەندەكانی جوانكاری و تاتۆ، هۆیەكی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ئایدزن

سەندیكای پزیشكانی عێراق هۆشداری دەربارەی سەنتەرەكانی جوانكاری و تاتۆ دەدات و ئاشكرای دەكات كە ئەم سەنتەرانە هۆیەكی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ئایدزن.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، سەباح شبر، سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو سەنتەرانەی تایبەتن بە جوانكاریی و مۆڵەتی وەزارەتی تەندروسیتیان نیە، زیاتر دەبنە هۆی گواستنەوە و تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز.

سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی عێراق دەشڵێت: "جگە لە سەنتەرەكانی جوانكاری، سەنتەرەكانی تایبەت بە تاتۆش ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە."

وتەكانی سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی عێراق لەكاتێكدایە كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز لە عێراق تۆمار كراوە.

سەرەڕای ئەم مەترسیانەش كەچی سەنتەرەكانی جوانكاری و تاتۆ لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش لە زیادبووندان ، تەنیا ساڵی 2022، لە پارێزگای بەغدا زیاتر لە 400 سەنتەری جوانكاری هەبوون، زۆربەی زۆریان هیچ مۆڵەتێكی تەندروستیان نەبووە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار