هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین بەنداوی دەربەندیخانی سەرڕێژ کرد

ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی پڕبوون و سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان سامان ئیسماعیل بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاند، "لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری دەربەندیخان نزیکەی ١٠٠ ملیم باران باریووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە داهاتێکی زۆری ئاو بگاتە دەریاچەی دەربەندیخان".

دوای بۆردوومانەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر و دروستبوونی کێشە لە بەرهەمهێنانی کارەبا، سامان ئیسماعیل ئاماژەی بەوە دا کە ناچار بوون بەشێک لە ئاوی بەنداوەکەیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا تەرخان بکەن و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بە تەواوی بەنداوەکە پڕ نەبێت لەو کاتەدا، لەمبارەیەوە گوتی: "لە دووهەفتەی ڕابردوودا ئامادەکاریی هەبوو کە سەرڕێژ بێت، بەڵام بە هۆی نەبوونی کارەبا و ئەو گرفتانەی کە لەبەردەم بەرهەمهێنانی کارەبا هاتە ئاراوە، یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا خرایە کارەوە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە بەنداوەکە پڕ نەبێت".

بە پێی قسەکانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، شەپۆلی ئەمجارە بارانبارین بەنداوی دەربەندیخانی سەرڕێژ کرد و لەمبارەیەوە گوتی: "لەم دوو شەوە بارانێکی زۆر باریووە و ئاوێکی زۆر لە بەنداوەکە کۆبووەتەوە، بەپێی ئەنجامی پلان و بەرنامەی بەنداوەکاندا بڕیارمان دا کە دوو دەرگای بەنداوەکە بکەینەوە".

کردنەوەی بەنداوەکە و سەرڕێژکردنی ئاوەکە دیمەنێکی جوانی بە سرووشتەکەدا و گەشتیاران و خەڵکی ناوچەکەش خۆیان گەیاندە بەنداوەکە و وێنەیان لەگەڵ گرت.

سامان ئیسماعیل گوتیشی: "بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتری سێجار ئاوی هەیە و دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە لە بەردانەوەی ئاو، بە پێی پلان کار دەکرێت بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەکە".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار