كارگێری ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جیكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كگرتوو ناچێته هیچ گفتووگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
مسته‌فا عه‌بدوڵا، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند، "ئێمه له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نین، ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و چیتر داموده‌زگاكانی هه‌رێم له بۆشایی یاساییدا نه‌بن. گفتووگۆش له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ناده‌ین."
مسته‌فا عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ناوێت، چونكه پێشتر مه‌رسومی ده‌ركردووه. كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕێكاره‌كانی ئه‌نجامداوه و كاتێكی كه‌ممان له‌به‌رده‌مدایه بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردن، گه‌ر یه‌كێتی و پارتی گفتووگۆ له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، خۆیان به‌رپرسیارن و چیتر هه‌رێم به‌رگه‌ی بۆشایی یاسایی و ده‌ستوری ناگرێت."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ئارادایه، مسته‌فا عه‌بدوڵا ده‌شڵێت، "ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له ڕێوشوێنه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت و ئه‌و ئیراده‌یه‌ی له به‌غداوه هه‌یه تا چه‌ند جدییه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی و گفتووگۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی ڕه‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌نه‌وه."
ئه‌و كارگێَره‌ى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جیكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی، "گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنه‌درێت، ده‌سه‌ڵاتداران قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌خه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسی و زیاتر لاوازی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌غدا، چونكه نه‌مانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم شه‌رعییه‌تی هه‌رێم لاواز ده‌كات، بۆیه یه‌كێتی و پارتی به‌رپرسیار ده‌بن له دواخستنی هه‌ڵبژاردن."