هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

"حکوومەتی عێراق سەرەداوی لەبارەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەستکەوتووە"

ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد و ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاندووە، سەرەداویان لەبارەی ئەو کەسانە دەستکەوتووە کە لە ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر تێوەگلاون.

شەوی ڕابردوو، سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، کۆبوونەوە  و هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەردانەکەی شاندی حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی بۆ ئەمریکا کراوە و لەمبارەیەوە، جەخت کراوەتەوە لەسەر بونیادنانی پەیوەندی بەھێز لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیھان و گرنگی بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو ڕێککەوتننامانەی عێراق لەگەڵ وڵاتان.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەردانەکەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق، خراوەتە بەرباس و لەمبارەیەوە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت ڕایگەیاندووە کە، پەیوەندی پتەو لە نێوان عێراق و تورکیادا ھەیە و پێویستە بەپێی بەرژەوەندیی ھەردوو وڵات گەشەی پێبدرێت، بەتایبەت لەبواری ئاسایش، ئاو و کشتوکاڵدا.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکدا، ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی ئیدارەدانی دەوڵەت پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان"، بە پڕۆژەیەکی گرنگ زانیووە و ڕایگەیاندووە کە پڕۆژەیەکی عێراقییە و بەرژەوەندی وڵاتانی ھاوبەش لە پڕۆژەکە بەدی دێت.
​​​​​​​
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری سەرکۆنە کردووە و ھاتووە: "سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاندووە، سەرەداویان لەبارەی ئەو کەسانە دەستکەوتووە کە لە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر تێوەگلاون".

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە، پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە خێرایی یەکلایی بکرێتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار