ده‌سته‌ی ڕێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی پێنجوێن ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین وخاوه‌نداری خۆپیشاندان ته‌نها به ته‌واوی موڵكی پێنجوێنییه‌كانه.
ده‌سته‌ی ڕێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی پێنجوێن بڵاویانكرده‌وه: ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌بازاڕی هه‌یكه‌لیه‌كه‌وه به‌ڕێده‌كه‌وین بۆ ده‌روازه‌ی خۆپیشاندان، به‌هه‌موومان ته‌واوی پێداویستی وڕێكخستنه‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین وبه‌هێمنی و وه‌ك هه‌میشه به‌شێوازێكی مه‌ده‌نی داكۆكی له‌به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه: وه‌ك ئاشكرایه لای به‌ڕێزتان، پێنجوێن بۆ ماوه‌ی 9ساڵ ده‌بێت ئابڵوقه‌یه‌كی ئابوری هه‌مه‌لایه‌ن دراوه له‌لایه‌ن حزبه‌كانی فه‌رمان ڕه‌وا به‌جۆرێك كه‌هیچ پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ نابێت تافشارو خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ نه‌كرێت.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: ده‌سته‌ی ڕێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی پێنجوێن، دوای چه‌ندین هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان، له‌ده‌رگای زۆرێك له‌به‌رپرسانی حزبی وحكومی وكه‌سایه‌تیه‌كانمان داوه‌و ڕێكخستنی كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆیان ڕێكخست وسه‌ردانكردنی هه‌ندێكیان وبه‌رز كردنه‌وه‌ی داوای فه‌ڕمی بۆیان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان له‌كۆتایدا بێ ئه‌نجام بووه.
له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، داوا له‌هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌جیاوازه‌كان ودانیشتوانی پێنجوێن وگه‌رمك وناڵپارێز وهه‌مو گونده‌كان ده‌كه‌ین چۆن له‌ڕابردو یه‌ك ده‌ست ویه‌ك هه‌ڵوێست بوین ونمونه‌ی جوانترین خۆپیشاندانمان پێشكه‌ش كرد له‌م خۆپیشاندانه‌شدا به‌گوڕوتینی زیاتر وسورتر له‌سه‌ر داواكانمان ئاماده ده‌بین له‌مله‌كه‌وه وچه‌ند پێویست بكات ده‌مێنینه‌وه تابه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان.