هه‌ر یه‌كه له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ونهتهوهیهكگرتووهكان نیگه‌رانى خۆیان له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى ده‌ربڕى وبهپێشێڵكردنى سه‌روه‌رى عێراق ناوی ده‌به‌ن.
لایخۆیه‌وه، ماتی‌و میله‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، رایگه‌یاند: ئه‌مریكا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات، هێرشی له‌و جۆره پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه، هانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ده‌ین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن وهێرشكهرهكان ڕوبه‌ڕوی یاسا ودادگا بكه‌نه‌وه.
میله‌ر ئاماژه‌ی بهوهشكردوه: ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق وحكومه‌تی كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێمی بۆ ئاسایش وسه‌قامگیری وسه‌روه‌ری عێراق وهه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق رایگه‌یاند: سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كه‌ن وپێشوازی له‌لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجامده‌ران ودادگاییكردنیان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق ئاماژه‌ى بهوهكردوه: سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كه‌ین كهكارهبا بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات، سه‌رخۆشیمان بۆ خانه‌واده‌ی كوژراوان و هیوای هه‌رچی زو چابوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان راشیگه‌یاندوه: پێشوازی له لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجامده‌ران و دادگاییكردنیان.
كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كه‌وێته سنوری قادركه‌ره‌م سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و له‌ساڵی 2007وه دامه‌زراوه و كۆمپانیای دانه‌غاز وه‌به‌رهێنانی تیادا ده‌كات.