سوپای ئه‌مریكا داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات رێوشوێن بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌ریه‌ك له‌عێراق وسوریا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و هێرشه شكستخواردوانه‌ی گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجامیاندا.
جه‌نه‌راڵ پاتریك رایده‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاندوه: ئه‌و هێرشانه ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان وعێراقییهكان روبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه بۆیه داوا له‌حكومه‌تی عێراق دهكهینههموو هه‌نگاوێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق وسوریا دژی هێرشی ئه‌و گروپانه.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامبن دوو دڵ نابین له‌به‌رگریكردن له‌هێزه‌كانمان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا ئه‌نجاممانداوه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق دوو هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سوریا وعێراق، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشی ئه‌و گروپانه داده‌نرێت دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه.