پۆلیسی به‌لجیكا ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ دامه‌زراوه میدیاییه‌كانى په‌كه‌كه ئه‌نجامدا، به‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌لجیكا، پۆلیسی فیدراڵی وڵاته‌كه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌كانی ستێرك تیڤی و كه‌ناڵى میدیا خه‌به‌ر كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ى دیندرلیو له ناوچه‌ی فلامان.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له پۆلیسی به‌لجیكا به‌شداریان كردووه، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان له نووسینگه‌كاندا ئه‌نجامداوه، كه نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاندووه و چه‌ند كۆمپیوته‌رێك و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه و نوسارویان ده‌ست به‌سه‌ردا گیرا.
جۆ فۆنك سه‌رۆكی شاره‌وانی دیندرلیو له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیسى به‌لجیكا بۆ سه‌ر میدیاكانی سه‌ربه پارتى كرێكارانى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌ۆهى ئه‌وه بووه، كه گرووپێكی 150كه‌سى له ئه‌ندمان و لایه‌نگرانى په‌كه‌كه له 25ی ئاداردا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له برۆكسل به‌ربه‌ستیان دانا و په‌لاماری پۆلیسیاندا، گرووپه‌كه سه‌ره‌تا ویستیان به‌ره و ئه‌و شه‌قامه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیای لێیه له برۆكسل بڕۆن و پاشان به‌ره و مه‌یدانی شومان ڕێپێوان بكه‌ن كه دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای لێیه، به‌ڵام پۆلیس ڕێگریی لێ‌كردن.
له دواى چالاكیه‌كانى لایه‌نگرانى په‌كه‌كه له بروكسڵ له مانگى ئاداردا، ئه‌لێكسانده‌ر دی كر‌و، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا ڕایگه‌یاندبوو: خۆپیشاندانی هاوسۆزی بۆ ڕێكخراوێكی وه‌ك په‌كه‌كه كه به ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كراو پۆلێن كراوه، جێگه‌ی قبوڵ نییه.