هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئینتەرمیلان بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان دێربی لە میلان بردەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا.

لە یاریەکانی هەفتەی 33ی خولی ئیتاڵیا، ئەی سی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلانی کرد.

لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، هەردوو یانەش هەوڵی تۆمارکردنیان گۆڵیان دەدا، بەڵام ئینتەر میلان سەرکەوتوو کاتێک لە خولەکی 18 لەلایەن فرانسیسکۆ ئەچێربیەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا ئەو تایمە هیچ گۆڵێکی تری بە خۆیەوە نەبینی.

لە تایمی دووەم هەر لەگەل دەستپێکی یارییەکە و لە خولەکی 49 مارکۆس تورام دووەم گۆڵی ئینتەر میلانی تۆمارکرد، ئەمەش وایکرد کوڕانی پیۆلی تەواوی هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکە، چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵەکەی سۆمەر، ئینتەریش بەرگری دەکرد، میلانییەکان توانیان دواجار لە خولەکی 80 ئامانجەکەیان بپێکن و گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەتوو نەبوون.

سەرەنجام ئینتەر میلان توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوە بەدەستبهێنێت و خاڵەکانی کرد بە 86 خاڵ و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا پێش کۆتایی هاتنی بە پێنج هەفتە، میلانش خاڵەکانی لە 69 خاڵ مایەوە لە پلەی دووەمیدا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار