له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامنه‌دانی كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری ئه‌ندازیاریانی كوردستان به‌پاساوی بێبنه‌مای هه‌ردوو سه‌ندیكاى (یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان) زۆنی سه‌وز و (سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان)ی زۆنی زه‌رد، كه‌بڕیار بوو له (27/4/2024) ئه‌نجامبدرێت، ئه‌نجومه‌نى ئه‌ندازیارانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مجاره‌ش وه‌ك جارانی‌تر (سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران) له‌هه‌ولێر و (یه‌كێتی ئه‌ندازیاران) له‌سلێمانی ئیعلانی بێتوانایی وده‌سه‌وسانی خۆیانیان كرد بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو (یه‌كێتی وسه‌ندیكا) وبه‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری، دیسانه‌وه سه‌لماندیانه‌وه كه (ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا) و(كۆمیته‌ی باڵا)ی ئه‌م دوو ڕێكخراوه ناتوانن له‌هه‌ژموونی دوو حزبه دهسهڵاتدارهكهیان، خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و، بۆ ته‌نها یه‌كجاریش بێت ببنه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ندازیاران.
ئه‌ندازیارانى یه‌كگرتوو راشیدهگهیهنن: ئه‌م دوو ڕێكخراوه بهئیعلانكردنی فه‌شه‌لیان له‌به‌ستنی ئه‌و (كۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه)یه‌ی كه‌بڕیار بوو له (27/4/2024 ) ئه‌نجام بدرێت، كه‌زیاتر له (7) مانگه لاف وگه‌زافی بۆ لێده‌ده‌ن، كه‌مێك دڵی تۆراوی ئه‌ندازیارانیان پێ خۆش ده‌كرد، دوای ئه‌م هه‌موو كێشمهكێشوچهندین جار دواخستن، ئێستا به‌ته‌واوی ده‌ریانخست كه‌ته‌نها دوو ڕێكخراوی حزبی بهرژهوهندیخوازنو، ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ندازیاران وبه‌ره‌و پێشبردنی كایه‌ی ئه‌ندازیاری هه‌رێم وخه‌مخۆری ئه‌ندازیارانه. ته‌نها له‌خه‌می ڕازیكردنی حزب وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانیانن، كاریان بووه‌ته پاره كۆكردنه‌وه لهئهندازیاران ونووسینگهكانیان .
ده‌بوو بهجورئهتهوهوپیشهییانه بۆ یهكجارییش بێت، سه‌نگه‌ری ته‌سكی حزبایه‌تییان جێهێشتایه وبهاتنایهته ڕیزی ئه‌ندازیارانه‌وه و ئه‌و مێژووه‌یان زیندوو كردایه‌ته‌وه كه‌چۆن ئه‌ندازیاران له(27/4/1992)دا یه‌كه‌م ڕێكخراو بوون له‌كوردستاندا ونه‌قابه‌ی مهندسینیان به‌ناوی (یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان)یان ڕاگه‌یاند وپێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش كه‌وتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، نه‌ك ئێستا و دوای ئه‌م هه‌موو ماوه‌یه له له‌تكردن، دیسانئهندازیاران تێوه بگلێنن له‌و یارییه ناشیرینه‌ی حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان ده‌یكه‌ن وبهنووسراوێك له (21/4/2024) دا، پاساوی بێبنه‌ما بهێننه‌وه بۆ نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری به‌ناجێگیری بارودۆخی سیاسی وئاڵۆزی په‌یوه‌ندی حزبه‌كان.
ئێمه له (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌ندازیارانی یه‌كگرتوو) پاڵپشت به هیممه‌تى ئه‌ندازیاران، داوا ده‌كه‌ین له‌داواكاری گشتی ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، وده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه په‌یوندیداره‌كان به‌سه‌ندیكا وكۆمه‌ڵه‌كان وله‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌ندازیارانی خه‌مخۆر فشاره‌كان زیاتر بكه‌ین بۆ سه‌ر هه‌ردوو سه‌ندیكاكانى ( یه‌كێتی ) و ( سه‌ندیكا)ی ئه‌ندازیارانی كوردستان بۆ واز هێنان له‌م یارییه ناشیرینه‌ى ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. به‌هه‌موومانه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئه‌ندازیارانی كوردستان و دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، وكۆتاییهێنان به‌م یاری ( یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ندازیاران )، بۆیه به‌هاوكاری ئه‌ندازیاران به‌رده‌وام ده‌بین له‌دروستكردنی فشاری (مه‌ده‌نی، ئیداری، یاسایی) له‌پێناو نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه وبێلایه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موومان ئه‌م سه‌ندیكا نوێیه به‌ماڵی خۆمانی بزانین.