هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە هەولێر

کاتژمێر هەشتی ئەمشەو، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتە هەولێر و لەلایەن هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەبێت و لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گەیشتبووە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق عەبدوللـه‌تیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و چەند ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەیەکیان واژوو کرد.

هەر ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، یاداشتنامەیەکی چوار لایەنە لەنێوان عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان" واژوو کرا.

بڕیارە هەر ئەمشەو دوای کۆبوونەوەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو تورکیا بگەڕێتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار