سه‌نته‌رى ستراتیژى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق، هۆكاره‌كانى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران وئامارهكانى له‌ماوه‌ى سێ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌م ساڵ بڵاو ده‌كاته‌وه.
فازل غه‌راوى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ستراتیژى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاندوه: له‌ماوه‌ى سێ مانگى یه‌كه‌مى 2024 دا، له‌عێراق 20 هه‌زار حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران تۆماركراوه، وگوتى: ژماره‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران بۆ مانگى یه‌كه‌م گه‌یشتووه‌ته 7 هه‌زار و 454 كه‌س، ولهمانگى دوو گه‌یشتووه‌ته 4 هه‌زار و 560 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه، و مانگى سێ 4 هه‌زار و 417 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆماركراون.
غه‌راوى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌گرنگترین هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران، نه‌بوونى متمانه‌یه له‌نێوانیان دا، ونه‌بوونى لێكتێگه‌یشتن وتوندوتیژى خێزانى ودهستوهردانهكانیان، وهاوسهرگیرى پێشوه‌خته ودۆخى ئابوورى وخیانه‌ت وخراب به‌كارهێنانى تۆره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن و بۆنى زیاتر له یه‌ك خێزان له‌نێو ماڵێكدا بۆته هۆى دروستكردنى كێشه‌ى گه‌وره و له‌وانه‌ش جیابوونه‌وه.
ناوبراو داواشى له‌حكومه‌تى عێراق كرد، هه‌ڵمه‌تى ئایینى وكۆمه‌ڵایه‌تى و زانستى له‌رێگه‌ى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و راگه‌یاندن وههڵمهتى نیشتیمانیه‌وه هۆشیارى له‌نێو خه‌ڵك بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سنورێك بۆ جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران دابنرێت ودهرفهتى كارى زیاتر بۆ گه‌نجان بره‌خسێندرێت.