له 25ی ئاداری ساڵی 2023وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه وبه‌مهۆیه‌وه كاره‌كانی به‌شێك له‌كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراوه.
هاوكات له 4ی نیسانی 2023دا، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وسه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم، له به‌غدا، ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم واژووكرا، به‌ڵام هێشتا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌ته‌وه و، ئه‌م دۆخه بووه‌ته هۆی ڕاوه‌ستانی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت و دروستبوونی كێشه له‌بوودجه ومووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
بڕیاره ئه‌مرۆ سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق بكات وبه‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ربوونی به‌شێك له‌و قه‌یرانه دارایی وسیاسییه‌ی له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا هه‌یه.
شاره‌زایانی بواری وزه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، كۆمه‌ڵێك گرفتی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن، جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه: هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی پلانه دارایی وئابوورییه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت.
پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو: به‌هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه تا ئێستا، 14 ملیار دۆلار زیانی به عێراق گه‌یاندووه.