هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمەریکا هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی تیکتۆک ده‌دات له‌ وڵاته‌كه‌ی

كۆمپانیای تیکتۆک نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکی چینی قەدەغە دەکات ئەگەر خاوەنەکەی تیکتۆک " کۆمپانیای بیتدانس " ی چینی لە ماوەی ساڵێکدا پشکەکەی خۆی نەفرۆشێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە بە 360 دەنگ بەرامبەر 58 دەنگ لە بەرژەوەندی پڕۆژە یاساکە دەنگیدا، ئێستا پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەکرێت کە ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەوانیش دەنگی لەسەر بدەن. سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنیش پێشتر وتوویەتی کە پڕۆژە یاساکە پەسەند دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی خستە نێو پڕۆژە یاساکانی یارمەتییە دەرەکییەکانەوە تاوەکو خێراتر پەسەند بکرێت.

تیکتۆک لە بەیاننامەیەکدا وتی " بە داخەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یارمەتییە مرۆیی و دەرەکییە گرنگەکان جارێکی دیکە بەکاردەهێنێتەوە بۆ پڕۆژە یاسایەکی قەدەغەکردن کە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕینی 170 ملیۆن ئەمەریکایی."

زۆرێک لە یاسادانەرانی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان و بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدنیش دەڵێن تیکتۆک مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا چونکە چین دەتوانێت کۆمپانیاکە ناچار بکات داتای 170 ملیۆن بەکارهێنەری ئەمەریکایی ڕادەستی چین بکات. تیکتۆک دەڵێت هەرگیز داتاکانی ئەمەریکای ڕادەست نەکردووە و هەرگیزیش کارێکی لەوشێوەیە ناکات.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار