هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی حەجی سعودییە چەند رێنماییەكی تەندروستی بۆ حاجیان بڵاوكردەوە

وەزارەتی حەجی سعودییە ئەو رێنماییە تەندروستییانەی بڵاوكردەوە كە لەسەر حاجیانی دەرەوەی سعودییە پێویستە جێبەجێی بكەن، ئەویش وەرگرتنی ڤاكسینی هەوكردنی پەردەی مێشك و ئیفلیجییە.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڵاویكردەوە: ئەو رێنماییانەی لەسەر حاجییانی ناوخۆی سعودییە پێویستە بۆ ئەنجامدانی رێورەسمی حەج لەمساڵدا، لە ئەپڵیكەیشنی (صحتی) دیاریكراوە و بریتین لە، وەرگرتنی ڤاكسینێكی كۆرۆنای پەرەپێدراو، ڤاكسیۆنی ئەنفلۆنزا كە لەمساڵدا وەرگیرابێت، لەگەڵ ڤاكسینی هەوكردنی پەردەی مێشك.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی حەجی سعودییە ئاماژە بەوەشكراوە، حاجییانی دەرەوەی سعودیە لەسەریان پێویستە ڤاكسینی هەوكردنی پەردەی مێشكیان وەرگرتبێت بە مەرجێك ماوەی 10 رۆژ بەسەر وەرگرتنەكەیەدا ڕۆیشتبێت.

هەروەها لەسەر حاجیان پێویستە بەلایەنی كەمەوە ڤاكسینێكی دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانیان وەرگرتبێت، وەزارەتی تەندروستی سعودییەش داوا دەكات ئەو كەسانەی نیازی ئەنجامدانی حەجییان هەیە و توشبوی ئەم نەخۆشسانە نەبن، بەهۆی ئەوەی ناتوانن رێورەوسەمەكە تەواوبكەن، ئەوانیش بریتین لە نەخۆشییەكانی: "راوەستانی گورچیلە و راوستانی دڵ و نەخۆشییەكانی سی و هەوكردنی جگەر و نەخۆشییەكانی دەمار".

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • 8ی ئایار رۆژی جیهانی نه‌خۆشی تالاسیمیایه... تالاسیمیا چییه‌؟

    تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەییە کە لە ڕێگەی بۆهێڵه‌كانی دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە، هەروەها بە "کەمخوێنی کولی" ناسراوە، كه‌ له‌ ناوی پزیشكی منداڵانی ئەمریکی (تۆماس کولی) وەرگیراوه‌ كه‌ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٧دا باسی ئەم نەخۆشییەی کردووە، هەروەها تال

  • قازانجەکانی ئارامکۆ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێژەی دوو لەسەدا زیادی کردووە

    کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعوودیە (ئارامکۆ) ڕایگەیاند کە قازانجەکانی لە سەر بنەمای ورزی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی دوو لەسەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٠٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن ڕیال (٢٧ ملیار و ٢٨٠ ملیۆن دۆلار). کۆمپانیای (ئارامکۆ) لە ڕاگەیاندرا

  • بۆچی جەستەی مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەبێت؟

    شێرپەنجە کۆمەڵێک نەخۆشین کە لە ئەنجامی گەشەی نائاسایی خانەکانی لەش دروستدەبن، ئەم خانە شێرپەنجەییانەش لە شانەکانی دیكەی تەنیشت خۆیان بڵاودەبنەوەو ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت لەرێی خوێن یان سیستەمی لیمفاوییەوە بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاودەبنەوە. بەگوێرەی ئ

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار