وەزیری دەرەوەی باربادۆس کەریە سیمۆندس لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەوڵەتی فەڵەستینی بە فەرمی ناسی.
سیمۆندس ڕایگەیاندووە کە، "بە بێ بەفەرمی ناسینی دەوڵەتی فەڵەستینی، چۆن دەتوانین بڵێن کە چارەسەری کێشەکە لە دوو دەوڵەتیدایە"؟
وەزیری دەرەوەی باربادۆس جەختیشی لەوەش کردەوە کە، ئەو بڕیارە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری ناکاتە سەر پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی هەموو جارێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی کردووە.
کەریە سیمۆندس ڕەخنەشی لە وڵاتەکەی خۆی گرت کە تا ئێستا ئەو بڕیارەیان نەداوە و جەختی لەوە کردەوە کە بەو شێوەیە قەرەبووی هەڵەکەیان دەکەنەوە.