هاتووچۆی هەولێر رایدهگهیهنێت، بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش لەسەر ڕێگای دەشتی کۆیە (کلکە سماقە) ڕێگاکە داخراوه و دەتوانن ڕێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکار بهێنن تا كردنهوهی رێگاكه.
هاتووچۆی هەولێر له بڵاوكراوهیهكدا رایدهگهیهنێت،"ئەمڕۆ کاتژمێر 11 بەیانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵ کردن ڕێژەیەکی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕیگای کلکە سماقە کە لە ئەنجامدا بوە هۆی داخستنی ڕێگاکە لەڕوی شوفێران."
دهشلێت،"ئێستا تیمەکانی هاتوچۆی کۆیە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕیگاکەن و دوای پاک کردنەوەو شوشتنی ڕێگاکە دووبارە ڕێگاکە بەڕوی شوفێراندا دە کرێتەوە."
هاتووچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دهكات،" ئارام بگرن، وە دەتوانن ڕێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکار بهێنن بە هیوای سەلامەتی بۆهەمووان."