باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌پارێزگای بابل، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی نه‌ناسراوه‌وه بۆردومان كرا وبه‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه وژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندارن.
میدیاكانی عێراق له‌ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌منییان گواستووه‌ته‌وه كه باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌پارێزگای بابل، به‌ئاراسته‌كردنی دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی نه‌ناسراوه‌وه بۆردومان كراوه وبه‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداركراون.
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا هاوكات ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌بنكه‌ی كالسو له ناحیه‌ی مه‌شروع باكووری پارێزگای بابل ڕووی داوه. ڕاشیگه‌یاندووه: ته‌قینه‌وه‌كه، زیانی گیانی وماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه: تیمێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌كه، گه‌یشتووه‌ته بنكه‌كه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه، هه‌ر یه‌كه له ئه‌مریكا وئیسرائیل ره‌تیانكرده‌وه كه په‌یوه‌ندییان به‌و هێرشه‌وه هه‌بێت كه‌كراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كى حه‌شدى شه‌عبی له‌پارێزگاى بابلى عێراق.
فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه كه هێزه‌كانیان هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر بنكه‌ى كالسۆ كه‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی تێدان له باشورى به‌غدا كرابێته ئامانج. وئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: رۆژى هه‌ینى ئه‌مریكا هیچ هێرشێكى ئاسمانى بۆ سه‌ر عێراق ئه‌نجامی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یاندنه‌كانى ئه‌مریكا، له‌زاری به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه: كه قه‌واره‌ى زایۆنیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر بنكه‌ى كالسۆوه نیه.