هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

باڵەخانەی مێژوویی بۆڕسەی دانیمارک ئاگری گرت

باڵەخانەی مێژوویی بۆڕسەی دانیمارک کە لە سەدەی ١٧هەمدا دروستکراوە، ئاگری گرت.

میدیای دانیمارکی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار باڵەخانەی بۆڕسەی ئەو وڵاتە کە لە کۆمەڵە کۆشکەکانی کریستیانبورگ کە پەرلەمانی ئەو وڵاتەیشی تێدایە، ئاگری گرتووە.

بەرزی ئاگرەکە لەو باڵەخانە مێژووییە وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت، بووتە هۆی ڕووخانی قوللەکەی کە زیاتر لە ٥٦ مەتر بەرزە.

لە دەوروبەری باڵەخانەکە، تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن ڕێگەکانی هاتوچۆیان داخست و ڕێکاری تایبەتیان گرتە بەر و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان دەدا.

هاوکات باڵەخانەی پەرلەمانیش کە نزیکە لە بۆڕسە، چۆل کرا و، تا ئێستاش هیچ زیانێکی گیانی بە هۆی ڕووداوەکە ڕانەگەیەندراوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار