ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، ٥٩٥ هەزار کەس کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ ١٢٤ ملیۆن و ٣٥٢ کەس.
بە پێی ئەو داتایانەی کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و گەیاندنەوە ڕاگەیاندراوە، ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن ماوەی ١٣ ساڵە لە دابەزیندایە و ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، بۆ ١٢٤ ملیۆن و ٣٥٢ کەس دابەزیووە.
بە پێی ئەو داتایە، لە ساڵی ١٩٥٠ەوە ئەوە یەکەمجارە ئەو دابەزینە لەسەر ئاستی دانیشتووانی ژاپۆن تۆمار بکرێت.
لە ژاپۆن، ژمارەی دانیشتووانی سەرووی تەمەن ٦٥ ساڵ، ٣٦ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار کەس بووە. لە کاتێکدا ڕێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ٧٥ ساڵە لە ژاپۆن گەیشتووەتە لەسەدا ٢٠، تەنیا ١٤ ملیۆن و ١٧٣ هەزار کەس تەمەنیان لە ژێر ١٤ ساڵانە.