له‌جوڵه‌یه‌كى نوێ‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران وتوركیا كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو له‌پێناو گره‌نتیكردنى گه‌یشتنى رێژه‌ى ئاوى پێویست بۆ رووباره‌كانى دیجله و فۆرات كه رێژه‌ى ئاوه‌كه‌یان زۆر كه‌مبۆته‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو عه‌ون زیاب عه‌بدولڵا وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندبوو: جوڵه‌یه‌كى نوێمان ده‌ستپێكردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى ئاو له‌گه‌ڵ ئێران وتوركیا، وئاشكرایكرد: به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانێكیان بۆ سوریا ئه‌نجامداوه بۆ گفتوگۆكردنى پشكى هه‌ردوو وڵات له‌رووبارى فۆرات، هه‌روه‌ها گوتیشى: عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیاش بگاته رێككه‌وتن له‌باره‌ى پشكى عێراق له‌ئاوى دیجله، وئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: هیوادارین له‌ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان بۆ عێراق ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌نجامبدرێت.
وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق رایگه‌یاند: لایه‌نى ئێرانیشمان ئاگاداركردۆته‌وه له‌گرنگى ئه‌نجامدانى هه‌ماهه‌نگى له‌سه‌ر ئه‌و رووباره لاوه‌كیانه‌ى كه‌له ئێرانه‌وه ده‌رژێنه سه‌ر رووبار‌ى دیجله وداوامان له‌ئێران كردوه به‌كردنه‌وه‌ى ئاوى رووبار‌ى كارون بۆ باشتركردنى كه‌نداوى عه‌ره‌بى وجه‌ختى له‌وه كرده‌وه: عێراق هه‌ڵمه‌تێكى نوێى ده‌ستپێكردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى ئاو له‌گه‌ڵ وڵاتى دراوسێ وئه‌نجامی ئه‌رێنیشى هه‌بووه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه عێراق تووشى قه‌یرانى كه‌م ئاوى بۆته‌وه و تا ئێستا 42 رووبار كه‌له‌ئێرانه‌وه ده‌رژانه سه‌ر عێراق به ته‌واوى راگیراون، به‌پێى ئامارێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى دۆخى ئاو له وڵاتانى عه‌ره‌بى، 12 وڵات له‌ژێر هێلى هه‌ژارى ئاو دان، كه‌یه‌كێكیان عێراقه.