هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لەهێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆسەر حەلەب دەیان كەس بونە قوربانی

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لەئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلی كە چەند شوێنێكی نزیك حەلەبی لە باكوری سوریا كردە ئامانج، زیاتر لە 36 سەربازی رژێمی سوریا كوژراون و دەیانی دیكەش برینداربون.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە هەڵمەتەكانی ئیسرائیلدا كە ناوچەیەكیان كردە ئامانج كە دەكەوێتە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب، لانیكەم 36 ئەندامی هێزەكانی رژێمی سوریا كوژراون و دەیان كەسیش برینداربون.
باسی لەوەشكردوە، "هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل، ناوچەی سەفیرە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی حەلەبیان كردۆتە ئامانج، هەروەها كارگەیەكی چەك و تەقەمەنی سەر بەوەزارەتی بەرگریش كراوەتە ئامانج كە لەلایەن گروپی میلیشیاكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت".
لەلایەكی دیكەشەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دو سەرچاوەوە ڕایگەیاندوە، "هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری حەلەبی سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بونە هۆی كوژرانی 33 هاوڵاتی مەدەنی و سەرباز"، ئاماژەی بەوەشكردوە "هێرشەكان بونەتە هۆی كوژرانی پێنج چەكداری حزبوڵای لوبنانی".
هاوكات، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا، سانا، لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردەوە، هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل ژمارەیەك خاڵی لەسنوری حەلەبی كردە ئامانج، كە بوە هۆی كوژران و برینداربونی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەربازی، بەبێ ئەوەی وردەكاریەكەی ئاشكرابكات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار