ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژی ئه‌و واده‌یه كه كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان دیاریكردووه، تائێستا پارتی و یه‌كێتی ناوی كاندیده‌كانیان ڕاده‌ستی كۆمیسیۆن نه‌كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێكى زۆرى هێزه سیاسیه‌كان لیسى كاندیده‌كانیان یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و یان پێشكه‌شى كۆمسیۆنیان كردووه به‌شێكیشیان ئه‌مڕۆ پێده‌چێت لیسته‌كان تۆماربكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى له ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتوو به سپێده‌ى راگه‌یاند، یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان لیستى كاندیدانى خۆى له هه‌رچوار بازانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر و دهۆك پێشكه‌شى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كردووه، له ئێستا سه‌رقاڵى خۆئاماده‌كردنه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه بڕیاره له 10ى مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.