وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، داواكاراییەكیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە بۆ قەدەغەكردنی تیك تۆك، هەماهەنگی گەلی عێراقیش بۆ جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوە گرنگە.
هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی سەردانكردنی ماڵپەڕی "پۆرنۆ"كان لە ماوەی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ 500 ملیۆن بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی مانگی شوبات ئەو ژمارەیە بۆ 89 ملیۆن سەردان كەمبۆتەوە، لە ئێستاشدا عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین جار سەردانی ماڵپەڕەكانی "پۆرنۆ" دەكرێت هاتوەتە دەرەوە.
هەیام یاسری وتیشی، "داواكارییەكیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردوە بۆ قەدەغەكردنی تیكتۆك، پێویستە گەلی عێراقیش هەماهەنگ بن لەگەڵمان بۆ قەدەغەكردنی ئەو بەرنامانە."