بۆ وا لە مامۆستایان دەکەن
لێدان لە پێگەی مامۆستایان تێکشاندنی تەوای کۆمەلگایە
کاتێک چینیەکان لە کۆندا لە خەمی پاراستنی خۆیاندا بون، دیوارو شورایەکی بەرزی گەورەیان دروستکرد و باوەریان وابوو بە هۆی بەرزی و بەهێزیەوە، هیچ دوژمنێک ناتوانێت زیانیان پێ
بگەیەنێت، بەڵام لەماوەی سەد ساڵی دوای ئەوە سێ جار داگیرکاران و دوژمنەکانی چین توانیان زیان بە چینیەکان بگەیەنن و دیوارە بەرزەکەیان سودی نەبوو، هەموو جارێک هێرشەکان پێویستیان بە برینی دیوارەکە نەبوو، بەلکو هەموو جارێ لەرێی بەرتیل و کرینی دەرگاوانەکانەوە بە ئاسانی دەچونە ناوەوە، دوای ئەوە چینیەکان تێگەیشتن کە ئەو هەموو سەرقال بون و خەرجیانەی کە لە دیوارەدا خەرج کرا نەیتوانی رێگە بگرێ لە دوژمنان و پاراستنیان، چونکە کاریان نەکردبوو لەسەر دروستکردن و پێگەیاندنی پاسەوان و مرۆڤی خاوەن بیروباوەڕ، دەرکەوت بنیاتنانی مرۆڤەکان زۆر لە پێش ترە لە دروستکردنی دیوارەکان و هەموو شتێکی ترەوەو، لەم راستیەوە دەرکەوت کە دوژمنان گەر بیانەوێت هەر گەلێک داگیر بکەن ئەوا کار لەسەر ئەم بوارانە دەکەن، وەک رۆژهەڵاتناسێک دەڵێت گەر ویستت شارستانیەتێک تێک بشکێنیت ئەوا بەم کارانە دەست پێ بکە:
١- کاربکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان.
٢- پرۆسەی فێرکردن و پەروەردە لەناوبەرە.
٣- سەرکردەو پێشەنگەکانیان تێک بشکێنە.
بۆ هەریەکە لەوانەش هۆکاری خۆی هەیە، بۆ لەناوبردنی خێزان، کاربکرێت بۆ لاوازکردن و بچوک کردنەوەی ڕۆڵی دایک، بە جۆرێک دایک شەرم بکات لە ئەرکی خۆی و پێی نەنگی بێت پێی بوترێت ژنی ماڵەوە.
بۆ لە ناوبردنی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن، ێگەو ڕۆڵی مامۆستا لاواز بکرێت و لە کۆمەڵگادا سەنگی کەمبکرێتەوەو کاریگەری نەمێنێ لەسەر خوێندکارەکانی.
بۆ شکاندنی پێشەنگ و سەرکردەکان و زاناکان، کار دەکرێت بۆ لێدان و شکاندنی کەسایەتیان و لەبەرچاو خستنیان و گەورەکردنی کەموکورتیەکانیان و نەهێشتنی کاریگەریان.