دەزگای ناوەندیی ئاماری فەڵەستین ڕایگەیاند کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیان بە کەرتی تایبەت کەوتووە.
دەزگای ناوەندیی ئاماری فەڵەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە، ڕۆژانە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار زیان بە کەرتی تایبەت کەوتووە.
بەپێی داتاکانی دەزگای ناوەندیی ئاماری فەڵەستین، ٥٦ ھەزار دامەزراوەی کەرتی تایبەت لە کەرتی غەززە و ١٢٠ ھەزار دامەزراوەی کەرتی تایبەت لە کەناری ڕۆژئاوا ھەن.
ڕاشیگەیاندوە کە لەسەدا ٢٩ی دامەزراوەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بەرھەمھێنانیان کەمکردووتەوە، ھەروەھا ٣٥ ھەزار دامەزراوە کاری بەرھەمھێنانیان وەستاندووە، لەکاتێکدا زۆربەی دامەزراوەکان لە کەرتی غەززە کارەکانیان وەستاندووە.
ھەروەھا بەپێی داتاکانی دەزگای ناوەندیی ئاماری فەڵەستین، ژمارەی کرێکاران لە کەرتی تایبەتی فەڵەستین ٥٢٢ ھەزار کرێکارە کە لەو ژمارەیە ٣٤٩ ھەزاریان لە کەرتی ڕۆژئاوا و ١٧٣ ھەزاری دیکەیان لە کەرتی غەززە تۆمار کراون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە ئەنجامی بەردەوامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، لەسەدا ٨٩ی کۆی ژمارەی کرێکاران لە کەرتی غەززە بێکارن.