غەززە لەنێوان وەشاندنی گورزو بەگەرخستنەوەى روحى جيهاد لە ئوممەتدا
- غەززە و حەماس توانیان بەودان بەخۆداگرتن و خۆراگریەی كە كردیان لەماوەی 42 رۆژدا گورزی زۆر گەورە بوەشێنن بەرامبەر بە ئیسرائیل و دەولەتە زلهێزەكان و ئەوانەی خۆیان بەرابەری دونیا دادەنێن لە بواری سیاسی و ئابوری و فكری و مافی مرۆڤ و منداڵپارێزی و ئاژەڵ پارێزی و ژینگە پارێزی ...هتد.
- لەدوای هێرشە گەورەكەی 7ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، كە رووداوەكان رووی راستەقینەی هەموو ئەوانەی بەدیارخست، چەند گورزێك لەو گورزانەی كەلەسەری بوەستین، یەكەم توانیان زۆر لە ئیسرائیل و دونیا بكەن بۆ چاوپیاخشانەوە بە دۆزی راستەقینەی گەلی فەلەستین لە پاش ئەوەی كە لەدونیای فیكر و سیاسەت و ئابوری و راگەیاندندا خەریك بوو دۆزی فەلەستین وە بەتایبەتتر لە پاش رووداوەكانی 2003 و بەهاری عەرەبی و لادانی سەرۆكی شەرعی میسر د. محمد مورسی و رووداوەكانی كۆرۆنا و دابەزین و گرفتە ئابووری یەكانی دونیا هەموو ئەو رووداوانە دۆزی گەلی فەلەستین لەبیر برایەوە و بوو بووە هامشی دۆزەكان، بەڵكو بگرە بووە هامشی هامشەكان.
- ئەم رووداوەی ئەم دوایی یە گەورەترین شەرمەزاری دروست كرد بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و حكوماتی ئیسلامی بەتایبەتی وەدەسەڵاتی فەلەستینی بەتایبەتتر، چونكە دەسەڵاتی فەلەستینی بەرپرسیاری یەكەمین بوو لەو گەمارۆ گەورەیەی كە خرابووە سەر كەرتی غەززە لە هەموو بوارەكان، بەتایبەتی پێداویستی یە گرنگەكانی ژیان كەوای كرد ئیسرائیلی یەكان رێ بەخۆبدەن بە راگوازینی كەرتی غەززە كە شتێكی پیلان بۆدارێژراو بوو لە ناوەراستی هەشتاكانەوە بۆ دروستكردنی گەورەترین بەندەری لەسەر دەریای سپی ناوەراست، هەروەها شەرمەزاركردنی هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە بەمدوایی یە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا كرد لە بواری ئاشتی و بازرگانی كە بوە هۆی لەبیركردنی مزگەوتی ئەقسا و دۆزی فەلەستین، هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ ئیسرائیل بەیتی ئیبراهیمی رەگەزبازی و جۆرەها دۆسیەی تر بۆ لەباربردنی ئەم دۆزە گەورەیە..؟ دواى هێرشی زەمینی سوپای داگیركاری ئیسرائیلی بۆ سەر كەرتی غەززە لە 27ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ تا ئێستا نەیتوانیوە كە ئامانجەكانی بەدیبهێنێت هەروەك ئەوەی كە گرنگ بوو لەو رووداوە بۆ جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی لەپاش رووداوەكانی داعش و ئەو وێرانكارییەی كە هێنای بەسەر فیكری ئیسلامی جیهادی، غەززە و حەماس توانیان دووبارە رۆحی جیهادی راستەقینە لە ئووممەتی ئیسلامی زیندووبكەنەوە لەنێوان گەنجان و پیران و پیاوان و ژنان و تا گەیشتە منداڵان بیری جیهادی راستەقینە كە ئێمە تێیدا ناومان امە الجهاد والغنیمە كە ئێستا ئەمریكا شانازی بەوە دەكات و دەڵێت كە ئێمەین امە الحرب والغنیمە..؟
شەڕی غەززە تەنھا شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس نیە، بەڵکو جەنگێکی جیھانیە لە نێوان بەرەی ناھەق و ستەمکار و نابوت لە ئەخلاق و بەھاکان، لە بەرامبەر بەرەی ستەملێکراو و ھەقخواز و خاوەن ئەخلاق و بەھاکان، ھاوکات سەرەتای گۆڕانکاری ریشەیی و ھاوسەنگیە لە بەرژەوەندی بەرەی ھەق و بەھاکان هەروەك بۆمبارانی کۆمەڵکوژ و دڕندانەی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، جیھانی دابەشکردوە لە نێوان دوو بەرەدا، بەرەی ئیسرائیلی زاڵم و پشتیوانەکانی، لە بەرامبەر دا بەرەی زوڵملێکراو و مافخوراو و ھاوسۆزەکانی خەڵکی غەززە!
بێھەڵوێست و بێلایەنەکان لەو نێوەندەدا ھیچ پاساوێکی لۆژیکی و ئەخلاقییان نیە، هەروەك مارتن لۆسەر کینگ دەڵێت خراپترین شوێن لە دۆزەخ تەرخانکراوە بۆ ئەوانەی لە شەڕە ئەخلاقیە گەورەکاندا ھەڵوێستی بێلایەنی ھەڵدەبژێرن، قورئانی پیرۆزیش دەڵێت (ان المنافقين في الدرك الاسفل من النار) کەواتە بێھەڵوێستەکان لە ریزی دووڕووەکان حساب دەکرێن، ئەولەویەتی وڵاتانی رۆژئاوا لە مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتان بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی، دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیەکانە نەک بەرگریکردن لە بەھاکان و بە ئاسانی دەست لە بەھاکان ھەڵدەگرن لەپێناو بەرژەوەندیەکان، چونکە بەھاکان لەلایان تەنھا دروشم و پەیژەن بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندیەکان، ئەزمونە دێرین و نوێکان ئەو راستیە دەسەلمێنن کە جیھادی دروست و راستەقینە ،کاریگەرترین ھۆکارە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ریشەیی و کورتترین رێگاشە بۆ گەیشتن بە رەزامەندی خودا و سەرفرازی رۆژی دوایی، بەڵام خۆیەکلاکردنەوە و قوربانی گەورە دەخوازێت ،دیارە ئەوەش بە ھەمو کەسێک ناکرێت.
ئیسلام جگە لە تێگەیشتنی دروست ئەوەندەی زیندوێتی رۆحی پێویستە ئەوەندە قوڵبونەوەی لە فیکر و فەلسەفەدا پێویست نیە.
- چونکە زیندوێتی رۆح گرنگە بۆ پابەندبوون و حەرەکەتکردن بە ئیسلام و خەبات و بەخشین لەو پێناوەدا و هەر ئەوە بووە مایەی ئەوەی كە ئیسرائیل و ئەمریكا و ووڵاتانی زلهێز داوای دانوسان لەگەڵ حەماس بكەن و لە 24ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ئاگربەستی كاتی بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئەنجامدرا.