هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

غەززە، ئایەتەکانی قورئانی بەکرداری پێ وتین

ئەکادیمیای غەززە چی فێركردین؟

- هەمو ڕوداوێك قوتابخانەیەكە بۆ فێربونی دەیان و سەدان پەندو ئامۆژگاری و ڕێنیشاندان، قوتابخانەی غەززە گەورەترین مەدرەسەی تێگەیاندن و پێگەیاندنە، ئایەتەكانی قورئان و فەرمودەكانی پێغەمبەرمان خویندۆتەوە بەنەزەری، بەڵام غەزە كردی بەعەمەلی.

- بەشێكی مێژوی پڕ لەئازایەتی و مەردایەتی پێشومان باس كردوە، ئێستا غەززە بەعەمەلی وێنامان بۆ دەكات، هەندێكیان ئاماژە پێ‌ دەكەین:

1- غەززە تێیگەیاندین كەمانای ئایەتی (رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه فمنهم من قچی نحبه ومنهم من ینتڤر وما بدلوا تبدیلا). تەنها خویندنەوە نیە، بەڵكو عەمەلیەو ئێمە بەم شێوازە جێ‌ بەجێی دەكەین، ئایەتەكانی قورئان بەعەمەلی فیربوین.

2- ئایەتی (كَلا إِنَّ مَعِێ رَبِّی سَێهْدِینِ)، لەنیوان غەززەی بەتەنهاو ولاتە خاوەن ئەتۆمەكان، یەقینی زیاتری بۆ دروست كردین.
3- خۆرئاوا خۆی وەك فیرعەون وینا كرد گوتی، (فَقَاڵ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْڵی)، حاكمەكانی عەرەب وتیان: گۆێڕایەڵین و لێی لانادەین.

4- ئافرەتاكانی غەززە وێنەی ئافرەتانی دەورو بەری پێغەمبەریان بەبیر هێناینەوە وەك: خەدیجەو سومەیەو ئوم و عەمارو هتد.
5- پیاوەكانی وینای قەعقاع یان پێ نیشان داین، كەهەر پیاوێك بەرامبەر هەزار كەسە.

6- منداڵەكانیان پێیان گوتین دەكرێ‌ منداڵ بین لەشكڵ، لەناوەڕۆكدا پیاوانی گەورەی، وەك معاز و مەعوز بین ئەبوجەهلەكان ڕسوا كەین.
7- پیاوە ڕیش سپی و دەست بەتەسبیحەكانیان وەك عبدالله كوری ام مكتوب شەیدای شەهیدین لەكۆتا تەمەنیان.
8- برسیەتی و بێ‌ ئاوو كارەباو نەبونی خۆشگوزەرانی غەززە، پێیان گوتین ئابڵوقەی ئابوری شێوی ئەبو تالیب خۆیان ڕاگرت و ئێمەش خۆمان ڕادەگرین.
9- غەززە پێیان گوتین عەقیدەو تەوحید وەلائو بەرائە نەك قسەی گەورەو شكل و صورەت، هەڵنەخەڵەتێن.

10- ئەوانەی لەپەنای ڕیش و ناوی سەلەفیەت ڕیشی پیرۆزو سەلەفیەتی مەنهەجیان ناشرین كرد، غەززە بۆ جیهانی كەشف كردن، جیتر بەشكڵ و قسەیان هەلمەخەڵەتێن.

مەدرەسەی غەززە هەزاران حەقیقەتی بۆ دەرخستین، هەمو سنفەكانی بۆ لەبێژینگ داین، گەورەترین وانەی فێری جیهان كرد.

 

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • لەئەنفال وڵاتانی دراسێ بەهانای کوردەوە نەهاتن

      کۆستی بەناو ئەنفال و قڕکردنی نەتەوەیەک14-4-1988 ئەو دەمەى گوندى ملە سورەو گوڵەجۆى حاجى حەمەجانى گەرميان سوتێراو دواتريش سەرجەمى خەڵكى ئەو گوندە ئەنفالكران ، ئيدى هەر ئەوكات ئابڕويەك بۆ ڕووى ڕەشى داگيركەران و هاوكاران و کاسە لێسان و ئەنجامدرانى ئەو

  • بەڕاستی چی بەختەوەر و دڵخۆشمان دەکات؟

    ئەنجامی توێژینەوەیەك كە نزیكەی 86 ساڵی خایاندووە لەبارەی بەختەوەری بڵاوكرایەوەو سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاش جۆن كێنێدی بەشداری تیادا كردووە لە ساڵی ١٩٣٨ەوە واتە نزیکەی ٨٦ ساڵ لەمەوبەر توێژەرانی زانکۆی بەناوبانگی هارڤارد لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەختەوە

  • بۆچی هەژماری من متمانەی نییە

    ئایا ئەتوانیت فشار لە بانکی ئەهلی بکەیت بۆ وەرگرتنی شایستەی خۆت ؟بە پێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە:تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتیەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە. بڕێک بودجە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار