لەساڵی ١٩١٧دا کەسێک کە ناوی بەلفۆر بوو ، وەزیری دەرەوەی ئینگلیز بوو ، بەنامەیەک وەعدی دا بە یەکێک لەسەرانی جولەکە کە ناوی لۆرد رۆزچێڵد بوو ، کە خاکی فەڵەستینیان بداتێ ..
کەسێک لەوپەڕی دونیاوە خاکێک کە موڵکی ئەو نییە ، تەنها بە نووسراوێک وڵاتێک ئەکا بە دیاری بۆ کەسێک و خەڵکانێک کە موستەحەقی نیین..
چونکە جولەکە بەگشتی میلەتێکی خراپن ، هەمووان خۆیانی لێ ئەپارێزن...دەسەڵاتداران بیریان لەوە کردبۆوە هەرچۆنێ بێ هەرچی جولەکە هەیە کۆیان بکەنەوە لەچوارقوڕنەی دونیاوە و لەوڵاتێکا کۆیان بکەنەوە ، بۆ ئەوەی لەشەڕ و خراپەیان بەدووربن ، سەرەتا قەیسەری رووس لە ناوچەی سیبیریا ئیشی لەسەر کرد ، دواتر بیرۆکەی کینیا هەبوو لە ئەفریقیا کە بۆ ئەوێ رەوانە بکرێن ، هەروەها بیریان لە ئەرجەنتینیش کردەوە کە دوورە دەستە و هەمووان لەشەڕیان بەدوور ئەبن..
بەڵام زۆر ئەترسان لە یەکپارچەیی جیهانی موسڵمان نشین و سەڵتەنەتی عوسمانی و قسەڕۆیشتوویی سوڵتان عەبدولحەمیدخان خوا لێیخۆشبێ ، ئەمانە وایکرد کە رووگەیان بگۆڕن بەرەو جیهانی ئیسلامیی و خەنجەرێک بچەقێننە کەمەری جیهانی ئیسلامی بەگشتی و جیهانی عەرەبی لە خەلیجەوە بۆ موحیطی ئەتڵەسی...
بەمجۆرە زەوی فەڵەستینیەکان کرا بەخەڵات بۆ ئەم جولەکە بەدخووانە....
بەداگیرکاری ئیسرائیل و پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆیان ، فیتنەیەکی گەورە هەڵگیرسێنرا ، چونکە قودس و بەیت لەحم و خەلیل و مزگەوتی ئەقصا ، بەلای دونیاوە پیرۆزە ...شەڕی ئەو خاکە شەڕێکی ئایینیە...
کاکە حي علی الصلاة وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەڵێ من وەکو جولەکەیەک هاتووم..
یەعنی چی ؟
یەعنی ئەمە شەڕێکی ئایینییە و دژی ئیسلام و موسڵمانانە....هەرچۆن بۆش وتی ١١ی سێپتێمبەر شەڕی پیرۆزی خاچە...
سایکس و بیکۆ و هاوپیشەکانیان ، لەسەرتاسەری عالەمەوە جولەکەیان کۆکردەوە...لەساڵی ١٩٤٨ ەو کە ئیعلانی ئیسرائیل کرا ، ئەمریکا و ئینگلیز زۆر بەپەلە ئیعتیرافیان کرد بە ئەم قەوارە نامۆ و گرێ سەرەتانییە...
ئیسرائیلی داگیرکار ، هەر زوو بوون بەخاوەنی چەکی ئەتۆمییش..هەموو شتێک بۆ زایۆنییەکان رێگەپێدراوە..
ئینجا هەنگاو هەنگاو ئیشیان لەسەر فەرزکردنی ئیسرائیلا کرد..لەکێشەی مرۆڤایەتی و وڵاتانی دونیاوە کردیان بە کێشەی وڵاتانی ئیسلامی ، ئینجا بازنەکەیان بچووک کردەوە و وتیان ئەمە کێشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە..ئینجا کردیان بە کێشەی عەرەب ، پاشان وتیان تەنها وڵاتانی چواردەوری فەڵەستین بۆیان هەیە قسە بکەن ، ئینجا کردیان بەکێشەی فەڵەستینیەکان خۆیان..فەڵەستینیەکانیشیان بەش کرد...
لایەنی ناسراو و دانپیانراو ، بوکەڵەی ئیسرائیل و خۆرئاوا خۆیانە ، ئێستا دەسەڵاتی فەتح و ئەبومازن وتەبێژن ، کە ئەمانیش پێشتر یاسر عەرەفات نوێنەرایەتی ئەکردن ، یاسر عەرەفاتیش لەسەر حسابی خاک و خوێنی فەڵەستینیەکان ، سەروەتی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بۆ کچە تاقانەکەی و ژنەکەی بەمیراتی بەجێهێڵاوە و لە دونیادا تەراتێنی پێ ئەکەن.....
ئەوە ئیتر دەیان ساڵە موسڵمانان لەبەرەکانی پێشەوەی بەڕەنگاریی جولەکەدان...ئەوان زۆر چاوەڕێی خەڵک و وڵاتانیان کرد ، هەفتەی رابوردوو تەنانەت ئیدانەیەکیش چییە دەستیان نەکەوت...ئێ خۆ پیاوی موسڵمان و ئیمانداری بەغیرەت و خاوەنی رەسەنی خاکو ئاو ، ناتوانێ هەر چاوەڕوان بێ...دواتر خەڵکانی دونیا پێیان ئەڵێن ئەوان با خۆیان دیفاع لەخۆیان بکەن...وا خەریکن بەهەرشتێ بتوانن ئەگەر شەڕە بەردیش بێ کۆڵ نەدەن....لەماوەی رابووردوودا دوو زیندانیکراوی فەڵەستینی بە کەوچکێکی چێشت ، نەفەقیان درووستکرد و لە زیندان هاتنە دەرەوە...
سەرنج بدەن یاریزانەکانی فوتباڵ لەیانە ئەوروپیەکان هەڕەشەی دەرکردنیان لێ ئەکرێ لەبەر ئەوەی لەسەر پڕۆفایلەکەیان پشتیوانی خۆیان دەربڕیووە بۆ غەززە..
ف.ب. و سۆشیاڵ میدیا هەڕەشەی داخستنی هەژمارەکان ئەکەن ئەگەر وێنەی جینایاتی جولەکە بڵاوبکەنەوە..
تەنانەت ئەمشەو بۆمبارانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەززە ، کە نزیکەی ٥٠٠ کەس تیاشەهید بوون...زۆر ئاسایی بوو بەلای منەوە ، چونکە ئەوانەی جولەکە ئەناسن ، ئەزانن ئەوان پێغەمبەرانیشیان کوشتووە ، ئاساییە کە بەهەزاران بکوژێ...بۆ نەیکا ؟ کێ دەستیان ئەگرێ...؟ئەمریکای زلهێزی جیهانی کەشتی فڕۆکەهەڵگەر ئەنێرێ بۆیان..لەبری سەرکۆنەکردنی زایۆنیەکان ، ئینگلیز و فەرەنسا و مەلیکە موسڵمانەکان لەترسی کش مەلیکا ناوێرن یەک سەرباز هەنگاوێ بجوڵێنن...
هەرچی سوپا هەیە لەجیهانی عەرەبیا بۆ سەرکوت کردنی خەڵکەکانی خۆیان دامەزراوون..یەک کەس ناتوانێ بچێ و ببێ بەدەسبارێ بۆ موجاهیدانی حەماس..
مەرزەکان هەمووی داخراوە..
هەموو کۆمەک و خواردن و دەرمان و پێویستی رۆژانەیان لێ گیراوەتەوە...
گەلی ئازا و خۆڕاگری غەززە ، چەندین ساڵە ئەمە حاڵیانە..
ئیمتیحانەکەیان زۆر سەختە...تەنها ️ اللّٰه ﷻ ئەتوانێ بەهانایانەوە بێت..
چۆن سەبووریی ئەو خەڵکە دێت ؟ کە رۆژانـــە دەیان و سەدان رۆڵەیان ئەکەنە ناو تورەکەیەکەوە و لەگۆڕی بەکۆمەڵا بێ تەعزیەو دڵدانەوە ئەیاننێرن بۆ دیوانی خوا...
وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ".. ال عمران ١٦٩.