دوای ئەوەی دوێنێ نزیكەی پێنج دۆلار دابەزی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ، جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرز بوویەوەو ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و، نرخەكەی بەراورد بە دوێنێ ، نزیكەی دۆلارێك بەرزبووەتەوە.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكی بە 84 دۆلار و 71 سەنتە، كە ئەویش بەهەمان شێوە نرخەكەی بەرزبوەتەوە
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمساڵ بۆ یەكەمجار دوای 10 مانگ، نرخی نەوت 97 دۆلاری تێپەڕاند، بەپێی وتەی پسپۆڕانی بواری نەوتیش، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەوەیە كە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس رایگەیاندوە، جیهان دوچاری كەمی دابینكردنی پێویستی نەوت دەبێتەوەو، چالاكی پاڵاوگەكانی نەوتی ئەمریكاش لە زیادبوندان.