باشە حکومەتی عێراقی دەڵێت تا کۆتایی ساڵ پارە دەنێرین ئەی دوای ئەوە حکومەتی کار بەڕێکەر چی دەکات .
ئەم ساڵ وا ساڵ تەواو دەبێت بەنزین لەو پەڕی گرانیدایە ئاو کارەبا وەزعیان خراپتر بووە .
ئەمە لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو بەراورد بەم ساڵ باشتر بوو .
ئێستا بەحساب قوتابخانە کراونەتەوە بەڵام قوتابی قوتابخانەی نەبینیوە .پار ئەم ساڵ هەفتەیەک بوو وانە دەخوێندرا .
ئێستا نەخۆشخانەکان نیوە دەوام دەکەن پێداویستی پزیشکی کەمەو نەماوە پار ساڵ کێشەیان نەبوو ..
پار ساڵ بەنزین لەخوار 1000دینارە وە بوو بەنزینی 690دیناریش هەبووبەڵام ئەم ساڵ بەنزین هەرە خراپەکەی بە 1000دینارە.
پار ئەم کاتە لە هەولێر و سلێمانی منافەسەی پڕۆژەو ئەو شتانە بوو ئێستا هەرچی پڕۆژەیە وەستاوە فەرمانگەکان تەنها ئەو کارمەندانە دەوام دەکەن کە پارە وەردەگرن لەکاتێکدا پار ئەم کاتە تا سەعات سێی دوانیوەڕۆ دەوام هەبوو ..
پار ئەم کاتە پەرلەمان هەبوو شەڕی پڕۆژە یاسابوو دانیشتن لەسەر دانیشتن دەکرا ئێستا پەرلەمان نەماوە و کەس نازانێت هەیە یان نا.
پار ئەم کاتە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبوونە ئێستا مانگی جارێک کۆنابنەوە و هەربەڕاست خۆشیان وادەزانن حکومەتی کار بەڕێکەرن ..
ئەوەی هەیە بەم دۆخەی کوردستانەوە ئەم ساڵ باشتر دەبێت لەساڵی داهاتوو ئەترسم بەم هەموو قەیرانەوە ساڵی داهاتووش بڵێین خۆزگەمان بەپار.