لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنتبە 90 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 90 دۆلار و 60 سەنت، ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:18 خولەکەوە، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی ڕابردوودا، نرخەکەی بەڕێژەی سهدا 0،30 دابەزینی بهخۆوه بینی و بە 90 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە 87 دۆلار و 25 سەنت فرۆشرا.
بەهۆی کاریگەری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هەتا کۆتایی ساڵ لەلایەن سعوودیە و ڕووسیا کە دوو گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لە جیهاندا، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی ساڵ.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 90 دۆلار و 39 سەنت بۆ 90 دۆلار و 45 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 90 دۆلار نۆ سەنت بۆ 90 دۆلار بمێنێتەوە.