لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 85 دۆلار و حەوت سەنت و ڕۆژەکەی بە 84 دۆلار و 91 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٣٨ خولەکەوە، بەراورد بە نرخی داخستنی لە رۆژی ڕابردوودا، نرخەکەی بەڕێژەی سهدا ٠،٤٢ بەرزبوونەوەی بهخۆوه بینی و بە ٨٥ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٨١ دۆلار و ٥٩ سەنت فرۆشرا.
پێشبینی لەبارەی دابەزینی یەدەگی نەوتی ئەمریکا، کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، کە ئەمەیش کاریگەر بوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
پەیمانگای نەوتی ئەمریکی، بڵاویکردبووەوە کە پێشبینی کرابوو یەدەگی نەوتی خاوی وڵاتەکە لە هەفتەی رابردوودا بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ١١ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار بەرمیل کەم بکات، ئەمە لە کاتێکدایە چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بەو ئاڕاستەیە بوو دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات.
پێشبینی لەبارەی دابەزینی یەدەگی نەوتی ئەمریکا، خواستی لەسەر نەوت لە وڵاتەکە زیاد کردووە، ئەمەیش پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخەکە کرد.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ داتا فەرمییەکانی پەیوەست بە یەدەگی نەوتی وڵاتەکە بڵاودەکاتەوە.
ئەگەر ئاماژە بە کەمبوونەوەی یەدەگ بکرێت، ئەوا چاوەڕوان دەکرێت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بێت.
باس لەوەیش دەکرێت کە ڕەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٥ دۆلار و ٣٢ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٦١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٥ دۆلار و سێ سەنت بۆ ٨٤ دۆلار و ٧٤ سەنت بمێنێتەوە.