گرنگترین مانشێتەکان

بۆ یاری به‌رامبه‌ر به‌حرێن عه‌لی عه‌دنان دووركه‌وته‌وه‌و موهه‌نه‌د و حه‌مید گه‌ڕانه‌وه‌

بۆ یاری به‌رامبه‌ر به‌حرێن عه‌لی عه‌دنان دووركه‌وته‌وه‌و موهه‌نه‌د و حه‌مید گه‌ڕانه‌وه‌

باسل گۆرگیسی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند عه‌لی عه‌دنان به‌هۆی سزادانه‌وه‌ ناتوانێت له‌یاری به‌رامبه‌ر به‌حرێن به‌شداری بكات و سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ش كه‌ پێكانیان هه‌یه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ تیپه‌كه‌.
گۆرگێس له‌ لێدوانێكدا گوتی :" عه‌لی عه‌دنان له‌یاری سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌شداری ناكات، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ موهه‌نه‌د عه‌لی و محمد حه‌مید گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌شقه‌كان پاش ئه‌وه‌ی له‌یاری به‌رامبه‌ر ئێران توشی پێكانێكی سوك هاتن.

سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌وره‌یه‌كی به‌رز یارییه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی دوای بردنه‌وه‌ له‌ ئێران رێگایه‌كی دروستمان بڕێوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنه‌كان.
یاری عێراق و به‌حرێن له‌سه‌ر یاریگای عه‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پایته‌ختی ئوردن ئه‌نجام ده‌درێت له‌میانه‌ی جه‌وله‌ی پێنجه‌می پاڵاوتنی جامی جیهانی و جامی ئاسیا.