گرنگترین مانشێتەکان

سه‌ڵاح به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری دوو یاری داهاتووی میسر ناكات

سه‌ڵاح به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری دوو یاری داهاتووی میسر ناكات

محمد سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول له‌ مه‌شقه‌كانی سێ شه‌ممه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی له‌سه‌ر یاریگای بورج عه‌ره‌ب له‌ ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ به‌شداری نه‌كرد كه‌ تیپه‌كه‌ی خۆی بۆ یاری به‌رامبه‌ر كینیا له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی ئه‌فریقیا ئاماده‌ ده‌كات كه‌ بریاره‌ یارییه‌كه‌ پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجام بدرێت.
به‌هۆی ئازاری پێكانه‌كه‌ی سه‌لاح له‌سه‌ر پلیكانی یه‌ده‌گه‌كه‌كان ته‌نها بینه‌ری مه‌شقه‌كان بوو كه‌ له‌دواین یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ مانچسته‌رسیتی توشی بوو له‌خولی ئینگلیزی.
سه‌ڵاح له‌یاری به‌رامبه‌ر كینیا و دوورگه‌كانی قه‌مه‌ر به‌شداری ناكات، حسام به‌دری راهێنه‌ر به‌شداری نه‌كردنی سه‌لاحی یه‌كلایی كرده‌وه‌.
سه‌لاح له‌ كامپی مه‌شقی میسر له‌ تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری نه‌كرد.