گرنگترین مانشێتەکان

بایرن میونخ ده‌یه‌وێت هانز فیلك له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت

بایرن میونخ ده‌یه‌وێت هانز فیلك له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت

به‌رپرسانی بایرن میونخ پلانی ئه‌وه‌یان داناوه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هانز فلیكی راهێنه‌ری كاتی بایرن میونخ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئاماده‌یه‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی بداته‌وه‌ یاخود نا.
ئه‌م راهێنه‌ره‌ دوای دۆرانی بایرن میونخ به‌ ئینتراخت فرانكفۆرت به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك شوێنی كۆڤاچی گرته‌وه‌.
له‌ دوو یاری سه‌رپه‌رشتی بایرن میونخی كردووه‌ به‌رامبه‌ر ئۆڵۆمپیاكۆس له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ بوون و له‌ خولی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ بوون.
بریاره‌ فیلیك تا كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و پاشان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكرێت تا ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت، به‌رپرسانی بایرن میونخ دڵخۆش به‌ ئه‌نجامه‌كانی و ده‌یانه‌وێت ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت.