گرنگترین مانشێتەکان

یۆڕگن كڵۆب هه‌ست به‌ بێ ئومێدى ده‌كات

یۆڕگن كڵۆب هه‌ست به‌ بێ ئومێدى ده‌كات


یۆڕگن كڵۆبى راهێنه‌رى یانه‌ى لیڤه‌رپول ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ست به‌ بێ ئومێدى ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ى له‌ یارى به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر سیتى به‌ باڵاده‌ستى ده‌ركه‌وتن و كه‌چى نه‌یانتواى بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌م هه‌سته‌ بۆ رۆژى داهاتوو ده‌بێته‌ ره‌زامه‌ندى له‌ ئاست و ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ و به‌ده‌ستهێنانى خاڵێكى یاریه‌كه‌ .
له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له‌ دواى یاریه‌كه‌ (كۆڵب ) رایگه‌یاند :"ئێستا هه‌ست به‌ خۆشحاڵى ناكه‌م له‌سه‌ر ئه‌نجامى یاریه‌كه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ كاره‌كه‌ باش بێت و دواى چه‌ند كاتژمێرێكى دیكه‌ خۆشحاڵبم به‌م ئه‌نجامه‌ و به‌ده‌ستهێنانى خاڵێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆمان " .
راهێنه‌رى لیڤه‌رپول ووتیشى :"چه‌ند هه‌ڵوێستێك له‌ یاریه‌كه‌ هه‌بوو نه‌مانتوانى به‌ باشى رووبه‌رووى ببینه‌وه‌ ،ده‌مانتوانى له‌ یاریه‌كه‌ بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین ،چونكه‌ ئێمه‌ گۆڵپارێزى تیپى به‌رامبه‌رمان ناچاركرد كه‌ چه‌ند لێدانێكى مه‌ترسیدار و جیاواز بگێڕێته‌وه‌ .
كڵۆب راشیگه‌یاند :"نزیكه‌ى سێ تاكو چوار ده‌فه‌رتى گۆڵ تۆماركردنمان بۆ هه‌ڵكه‌وتن ،به‌ڵام یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى به‌و ئاسته‌ى ئێمه‌ نه‌بوو " .