گرنگترین مانشێتەکان

پیپ گواردیۆلاى هۆكاره‌كانى راگه‌یاندنى ئینگلته‌راى دووچارى لێدوانێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو كرد

پیپ گواردیۆلاى هۆكاره‌كانى راگه‌یاندنى ئینگلته‌راى دووچارى لێدوانێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو كرد

پیپ گواردیۆلاى راهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى هۆكاره‌كانى راگه‌یاندنى ئینگلته‌راى دووچارى لێدوانێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو كرد پاش ئه‌وه‌ى له‌ باسى یه‌كسان بوون له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى لیڤه‌رپول ووتى :"له‌ یه‌كێك له‌ خۆشترین رۆژه‌كانى ژیانیه‌تى كه‌ كاروانى وه‌رزى خۆى وه‌ك راهێنه‌ر .

له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له‌ دواى یاریه‌كه‌ (گواردیۆلا ) رایگه‌یاند :"له‌ هه‌فته‌ى رابردوو ماڵئاوایمان له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كرد ،ئێمه‌ له‌ ماوه‌ى هه‌موو سێ رۆژێك یاریه‌كمان ئه‌نجام ده‌دا ،به‌ڵام یانه‌ى لیڤه‌رپول به‌م جۆره‌ نه‌بوو ،له‌ ئێمه‌ش زیاتر خۆیان ئاماده‌ ده‌كرد ،كه‌چى ئێمه‌ ئاستێكى باشمان له‌ به‌رامبه‌ریان پێشكه‌ش كرد .

پیپ گواردیۆلا ووتیشى :"ئه‌مڕۆ یه‌كێكه‌ له‌ خۆشترین رۆژه‌كانم له‌ جیهانى مه‌شق و راهێنان ،من زۆر خۆشحاڵم به‌و ئاسته‌ى یاریزانانى تیپه‌كه‌م له‌م یاریه‌ پێشكه‌شیان كرد .

راهێنه‌رى مانچسته‌ر سیتى ووتیشى :"له‌پاش ده‌رچوونمان له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ئێمه‌ زۆر خه‌مباربووین ،زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ده‌مانتوانى قسه‌ بكه‌ین و خه‌ڵكیش هه‌ر به‌م جۆره‌ بوون ،به‌ڵام ئه‌مڕۆ رووبه‌رووى یانه‌ى لیڤه‌رپول بووینه‌وه‌ كه‌ به‌شدارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وورپا نه‌كردووه‌ ،ئه‌و گیانى یارى كردنى یاریزانان له‌ یاریه‌كه‌ پێى ده‌ركه‌وتن وام لێ ده‌كات ئه‌مڕۆ یه‌كێك بێت له‌ خۆشترین رۆژه‌كانى ژیانم وه‌ك راهێنه‌ر