گرنگترین مانشێتەکان

مێسی له‌ یاری داهاتووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداری ناكات

مێسی له‌ یاری داهاتووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداری ناكات

لیۆنێل مێسى ئه‌رجه‌نتینى له‌ دیاریترین ئه‌و یاریزانه‌یه‌ كه‌ بۆ یارى داهاتووى یانه‌كى له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى (گه‌رناده‌ ) ئاماده‌ نابێت بۆ سه‌فه‌ركردن و ئه‌نجامدانى یارى جه‌وله‌ى (29) ى خولى ئیسپانیا ،ئه‌ویش به‌هۆى وه‌رگرتنى كارتێكى زه‌رد له‌ به‌رامبه‌ر ڤالنسیا و ژماره‌ى كاته‌ زه‌رده‌كانیشى له‌م وه‌رزه‌ بوونه‌ (پێنج ) كارت .

لیۆنێل مێسى له‌ یارى یانه‌ى ڤالسنیا له‌ خوله‌كى (86) كارتێكى زه‌ردى به‌روودا به‌رزكرایه‌وه‌ و ،رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیاش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر یاریزانێك پێنج كارتى زه‌ردى له‌ هه‌گبه‌دا كۆبێته‌وه‌ ،ئه‌وكات بۆ یه‌ك یارى به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى راده‌گیرێت .

به‌م جۆره‌ش مێسى له‌ یارى جه‌وله‌ى داهاتووى خولى ئیسپانیا به‌شدارى ناكات و بۆ یارى جه‌وله‌ى (30) خوله‌كه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئیشبیلیه‌ كه‌ یارى لوتكه‌یه‌ ئاماده‌ده‌بێت ،یاریه‌كه‌ش بڕیاره‌ له‌ (پێنج ) ى نیسانى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت .
دوێنێ شه‌ویش (مێسى ) توانى واژوو له‌سه‌ر دوو گۆڵ له‌و چوار گۆڵه‌ى به‌رشلۆنه‌ بكات و به‌م جۆره‌ش بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ هه‌شت وه‌رزى رابردوو به‌ربه‌ستى (40) گۆڵ ببڕێت و تاكو ئێستاش له‌م وه‌رزه‌ له‌ هه‌موو پێشبڕكێكان (41) گۆڵى تۆماركردوون ،هه‌روه‌ك مێسى به‌ درێسى به‌رشلۆنه‌ بۆ (100) ه‌مین جار ده‌توانێت له‌ یه‌ك یارى دوو گۆڵ تۆماربكات .