گرنگترین مانشێتەکان
نیشان دان به‌پێی به‌روار : نیسان 2019


نێيمار جۆنیۆری ئه‌ستێره‌ی پاریس سان جێرمان هه‌ره‌شه‌ی سزادانێكی توندی لێ ده‌كرێت به‌هۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ هانده‌رانی یانه‌ی رین له‌كاتی وه‌رگرتنی ملوانكه‌ی پله‌ی دووه‌م له‌ جامی فه‌ره‌نسا".
رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی رایگه‌یاندوه‌ نێمار هه‌ره‌شه‌ی سڕكردنی پێنج یاری لێ ده‌كرێت به‌هۆی یاساكانی یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا ، ئه‌م سزایه‌ش ده‌درێت به‌ یاریزانان و راهێنه‌ران و به‌رپرسان و هانده‌ران كه‌ كارێكی به‌د ڕه‌وشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
بریاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی سزادان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ كۆببێته‌وه‌".
له‌یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش نێمار سێ یاری سڕكراوه‌ دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیانی ڤیدیۆ له‌دوای دۆرانی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ مانچسته‌ریۆنایتد چونه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ قۆناغی 16می جامه‌كه‌".



یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتدی ئینگلیزی پێكانی ئیریك بایلی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی له‌یاری به‌رامبه‌ر به‌ چێڵسی رایگه‌یاند كه‌ 1-1 گۆڵ له‌ جه‌وله‌ی 36ی پریمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر بوون".
مانچسته‌ریۆنایتد رایگه‌یاند بایلی توشی پێكان بووه‌ له‌ به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی ، به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه‌ له‌ته‌واوی ئه‌م وه‌رزه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤوار به‌شداری له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بكات كه‌ بریاره‌ میسر له‌هاوینی داهاتوو میوانداری بكات".
بایلی دوای به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ ماتیۆ كۆڤاسیچ له‌خوله‌كی 86 یاریگای به‌جێهێشت، سۆلشكایه‌ر رایگه‌یاند ئه‌م وه‌رزه‌ی بایلی به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌ به‌هێزه‌ كۆتایی هاتوه‌".


ئیریك تین هاگی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی به‌ر له‌یاری چوون به‌رامبه‌ر به‌ تۆتنهام رایگه‌یاند به‌ متمانه‌یه‌كی زۆر یارییه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
تین هاگ گوتی:"تیپه‌كه‌مان زۆر باشه‌و به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌ین،ئاره‌زووی زۆرمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین، پێویسته‌ له‌سه‌ر یاریگا به‌ متمانه‌یه‌كی زۆر یارییه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ زیاتر له‌ پێویست متمانه‌مان به‌خۆمان نه‌بێت، بروام وایه‌ ده‌رفه‌تێكی باشمان له‌پێشه‌ له‌یاری ئه‌مشه‌و ، له‌ پێشتردا پێنج جار سه‌ركه‌وتوین بۆ یاری كۆتایی ده‌بێت پێكهاته‌یه‌كی باش دروست بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌ بكه‌ین".


ماوریسیۆ بۆكیتینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌موو ته‌ركیزی له‌سه‌ر یاری ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌یاكس ئه‌مستردام ده‌بێت له‌یاری چوونی پێش كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا".
بۆكیتینۆ له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ گوتی:" گه‌یشتینه‌ ئه‌م قۆناغه‌ چونكه‌ ئێمه‌ یه‌ك تیپین و به‌ كۆمه‌ڵ یارییمان كردووه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێمه‌ هه‌ست به‌ دوو دڵی نه‌كه‌ین، یاری ئه‌یاكس ئه‌سته‌م نیه‌ ، راسته‌ ئێمه‌ ماندووین، به‌ڵام به‌ته‌واوی تواناو هێزمان رووبه‌رووی به‌دی هێنانی ئه‌م خه‌ونه‌ ده‌بینه‌وه‌، ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م یاریگایه‌ بردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌ین".
له‌كۆتایشدا گوتی:" ده‌بێت چاوه‌ڕوانی داهاتوو بكه‌ین، تا ئێستا هیچ نازناوێكمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، به‌ڵام بروام وایه‌ ئه‌ركمان ئاسان نیه‌".


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

له‌ گه‌ڕى (36)ى خولى نایابى ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد و چێڵسى به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون ، له‌و یاریه‌ى له‌سه‌ر یاریگاى (ئۆڵد ترافۆرد )ى تایبه‌ت به‌ یانه‌ى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو .
خوان ماتا گۆڵه‌كه‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى له‌ خوله‌كى (11) تۆماركرد و ، یانه‌ى چێڵسیش له‌ رێگه‌ى (ماڕكۆس ئه‌لۆنسۆ) له‌ خوله‌كى (43) گۆڵى یه‌كسانى تۆماركرد .
ئێستاش ته‌نها دوو گه‌ڕ له‌ خوله‌كه‌ ماوه‌ و ، چێڵسى به‌م یه‌كسان بوونه‌ ژماره‌ى خاڵه‌كانى بۆ (68) خاڵ به‌زركرنه‌وه‌ له‌ چواره‌مى ریزبه‌نده‌ و ، مانچسته‌ر یونایتیش ژماره‌ى خاڵه‌كانى كردنه‌ (65) خاڵ و به‌ جیاوازى یه‌ك خاڵ له‌ دواى یانه‌ى ئه‌رسناڵ پێنجه‌مى ریزبه‌ند دێت .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر

 

 

 


 

كۆمپانیایه‌كی جیهانی بۆ رێكخستنی یارییه‌ دۆستانه‌كان داوای له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كردووه‌ دوو یاری دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ صربیا له‌ به‌صره‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجام بدات".
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی له‌ ماڵپه‌ری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندوه‌ ستریچكۆ كاتانیچی سلۆڤینی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ته‌نها یه‌ك یاری ده‌ربڕیوه‌ له‌ یه‌كی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی دوو یاری تری دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تونس و لیبیا".
بریاریشه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌نگاوی كرداری بنرێت بۆ ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه‌ له‌ نێوان عێراق و صربیا كاته‌كه‌ی دیاری بكرێت".
هه‌ڵبژارده‌ی صربیا پله‌ی 28مینی پۆڵینی جیهانی گرتوه‌، له‌ ریزی صربیا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ له‌ یانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش دۆسان تادیچ له‌ ئه‌یاكس ئه‌مستردام و سێرجی میلینكۆفیچ سافیچ له‌ لاتسیۆ".


راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد ئۆلی گۆنار سۆلشكایه‌ر دووپاتی كرده‌وه‌ تیپه‌كه‌ی له‌هه‌وڵدایه‌ یه‌كێك له‌ چوار پله‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنێت و تا دواین یاریش ئه‌م هه‌وڵه‌ ده‌دات".
سۆلشكایه‌ر له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ گوتی:" تیپه‌كه‌مان تا ئێستا هیوای به‌وه‌ هه‌یه‌ یه‌كێك له‌ چوار پله‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی خولی نایابی ئینگلته‌را به‌ده‌ست بهێنێت، وه‌رزی ئه‌مساڵ پڕ له‌به‌ربه‌ست بوو ، یانه‌ له‌ ناوه‌راستی وه‌رز ڕاهێنه‌ری گۆڕی بۆیه‌ ده‌بێت ته‌ركیز له‌سه‌ر یاری چێڵسی بكه‌ینه‌وه‌".
له‌كۆتایشدا ئه‌م راهێنه‌ره‌ گوتی:" له‌سه‌رمان پێویسته‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین ئێمه‌ ئاستی یاریزانانی چێڵسی باش ده‌ناسین ، ئێمه‌ سێ یاریمان له‌به‌رده‌م ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئامانجه‌كانی خۆمان بگه‌ین".


مانچسته‌ریۆنایتد دوای شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی جه‌وله‌ی رابردووی خولی نایابی ئینگلته‌را ئه‌مشه‌و له‌ یارییه‌كی دواخراوی جه‌وله‌ی 31ی خوله‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئۆڵترافۆرد له‌ دێربی شاره‌كه‌ میوانداری مانچسته‌رسیتی ده‌كات".
یۆنایتد خاوه‌نی 64 خاڵه‌و پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌، ئه‌م تیپه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و خراپی چووه‌ ئێستا سۆلشكایه‌ری راهێنه‌ر و یاریزانانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش و قه‌ره‌بۆی ئه‌و دۆرانه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ جه‌وله‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر به‌ ئیڤه‌رتۆن توشی بوون به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر دۆران".
دوای ده‌رچوونی ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئامانجێكی تری یانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێك له‌ چوار پله‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنێت تا له‌وه‌رزی داهاتوو به‌شداری له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكات ، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش سه‌ره‌تا پێویسته‌ بردنه‌وه‌ له‌یاری ئه‌مشه‌و تۆمار بكات و چاوه‌ڕێی دۆرانی ركابه‌رانیشی بكات ئینجا هیوایه‌كی بۆ دروست ده‌بێته‌وه‌".
به‌شێك له‌ هانده‌رانی یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد به‌باشتری ده‌زانن یانه‌ی مانچسته‌رسیتی نازناوی پریمه‌رلیگ بباته‌وه‌ نه‌ك لیڤه‌رپول كه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990 به‌ده‌ستی نه‌هێناوه‌ به‌ڵام سۆلشكایه‌ری راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی دۆرانه‌ گه‌وره‌كه‌ی جه‌وله‌ی رابردوو بداته‌وه‌".
ئاشلی یۆنگی یاریزانی مانچسته‌ریۆنایتد ده‌ڵێت:" ئاره‌زووی به‌شداری كردن له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی وا ده‌كات له‌یاری ئه‌مشه‌و بۆ بردنه‌وه‌ یاری بكه‌ین، چوار یاریمان له‌به‌رده‌م ماوه‌ ره‌نگه‌ بتوانین چوار بردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌ین هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ركمان زه‌حمه‌ته‌و ئاسان نیه‌".
هه‌رچی یانه‌ی مانچسته‌رسیتیه‌ خاوه‌نی 86 خاڵه‌و پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و به‌ جیاوازی دوو خاڵ له‌دوای لیڤه‌رپولی پێشه‌نگ دێت به‌ڵام یانه‌ی لیڤه‌رپول یارییه‌كی زیاتری ئه‌نجامداوه‌، ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌دا بردنه‌وه‌ تۆمار بكات ئه‌وا هه‌نگاوێكی باش به‌ره‌و پارێزگاریكردن له‌ نازناوی وه‌رزی رابردوو ده‌نێت".
ئه‌و یارییانه‌ی له‌م وه‌رزه‌ یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ماویه‌تی ، یاری ئه‌مشه‌وی له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانی تر زه‌حمه‌تتره‌ ، مانچسته‌رسیتی له‌ جه‌وله‌ی رابردوو بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ و زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ تۆتنهام به‌ده‌ستهێنا به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش هانده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی بردنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌نگاو بنێن".
جگه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌ هه‌ر ئه‌نجامێكی تر بۆ مانچسته‌رسیتی ره‌نگه‌ له‌ده‌ستدانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگی لێ بكه‌وێته‌وه‌ بۆیه‌ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ر زۆر ته‌ركیز له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی ئه‌م یارییه‌ ده‌كات، به‌هۆی پێكانه‌وه‌ كیڤن دی بروینی به‌لجیكی له‌ پێكهاته‌ی مانچسته‌رسیتی دوور كه‌وتۆته‌وه‌و به‌شداری له‌م یارییه‌دا ناكات".
مانچسته‌رسیتی 25 بردنه‌وه‌ی له‌ 17 یاری رابردوو به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌یارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خولی ئینگلیزیش بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌، ئه‌مه‌ش هانده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ ته‌نها چاوی له‌ بردنه‌وه‌ بێت".


یاریگای سان سیرۆ میوانداری یاری هاتنی پێش كۆتایی جامی یانه‌كانی ئیتاڵیا له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی میلان و لاتسیۆ ده‌كات، یاری چوونی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ به‌ به‌رامبه‌ر بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هاتوه‌".
میلان له‌ خولی ئیتاڵیا ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و خراپی چووه‌و ئێستا پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌، ئه‌م یانه‌یه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م نازناوه‌ بباته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست به‌تاڵی ماڵئاوایی له‌م وه‌رزه‌ نه‌كات بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا پێویسته‌ له‌یاری ئه‌مشه‌و بردنه‌وه‌ تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ یاری كۆتایی، میلان بۆ گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی ته‌نها پێویستی به‌ بردنه‌وه‌ هه‌یه‌ جگه‌ له‌ بردنه‌وه‌ هیچ ئه‌نجامێكی تر سه‌ری ناخات بۆ یاری كۆتایی".
یانه‌ی میلان له‌ قۆناغه‌كانی رابردووی جامی ئیتاڵیا توانیویه‌تی یانه‌كانی سامبدۆریا و ناپۆلی دووربخاته‌وه‌، ئه‌م تیپه‌ چوار گۆڵی تۆمار كردووه‌، هیچ گۆڵێكی لێ تۆمار نه‌كراوه‌".
گاتوزوی راهێنه‌ر كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببات بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی له‌ژێر ئه‌و فشارانه‌ رزگار بكات كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی خولی ناوه‌خۆ تێی كه‌وتوه‌".
هه‌رچی یانه‌ی لاتسیۆیه‌ ئه‌نجامه‌كانی له‌ ئه‌نجامی یانه‌ی میلان باشتر نیه‌ له‌م وه‌رزه‌، ئه‌م یانه‌یه‌ش له‌خولی ئیتاڵیا پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و له‌دواین یاریش به‌ یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنا دۆراوه‌، لاتسیۆ هه‌وڵ ده‌دات له‌م یارییه‌دا كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و كێشه‌كانی میلان قوڵ بكاته‌وه‌، بۆ گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی لاتسیۆ بباته‌وه‌و به‌رامبه‌ر بێت به‌هه‌ر ئه‌نجامێك جگه‌ له‌ به‌بێ گۆڵ ئه‌وا ده‌گاته‌ یاری كۆتایی ، لاتسیۆ له‌ قۆناغه‌كانی رابردوو یانه‌كانی نۆڤارا و ئه‌نته‌رمیلانی دوورخستۆته‌وه‌،ئه‌م یانه‌یه‌ پێنج گۆڵی تۆمار كردووه‌و دوو گۆڵی لێ تۆمار كراوه‌، لاتسیۆ به‌ته‌واوی یاریزانه‌كان بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌یه‌ ، سیمۆنی ئینزاگی راهێنه‌ریش ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له‌ میلان به‌سه‌ری بردووه‌ له‌م یارییه‌دا سوودی لێ وه‌ربگرێت و تیپه‌كه‌ی سه‌رخات بۆ یاری كۆتایی".
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر هه‌مان یاریگا له‌ خولی ئیتاڵیا رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه‌، یانه‌ی میلان به‌ زه‌حمه‌ت به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌ پێشتردا لاتسیۆ شه‌ش جار و میلان پێنج جار جامی ئیتاڵیایان به‌ده‌ستهێناوه‌،لاتسیۆ دواین جار له‌وه‌رزی 2012-2013 نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و ، میلانیش دواین جار له‌وه‌رزی 2002-2003 نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌".



یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید سه‌ره‌رای هیوایه‌كی كه‌م بۆ ركابه‌ری كردنی به‌رشلۆنه‌ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ڵام له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌یاری لوتكه‌ی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ش له‌سه‌ر یاریگای واندا میترۆ بۆلیتانۆ میوانداری یانه‌ی ڤالنسیا ده‌كات".
ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید خاوه‌نی 68 خاڵه‌و پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌، له‌دواین یاریش بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ئیبار به‌ده‌ستهێناوه‌، تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر نازناوه‌كه‌ش نه‌باته‌وه‌، ئه‌وا پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی له‌ده‌ست نه‌دا كه‌ ئێستا جیاوازی له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدی سێیه‌م چوار خاڵه‌".
سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ده‌ڵێت ئامانجمان پێشكه‌ش كردنی یارییه‌كی باشه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڤالنسیا".
سیمیۆنی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:" پێنج یاریمان له‌به‌رده‌م ماوه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ین به‌ پێشه‌نگ، ده‌مانه‌وێت یارییه‌كی باش به‌رامبه‌ر ڤالنسیا پێشكه‌ش بكه‌ین نامانه‌وێت هیچ خاڵێك له‌ده‌ست بده‌ین".
راهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید باس له‌ ئاستی یانه‌ی ڤالنسیا ده‌كات و ده‌ڵێت:" ڤالنسیای له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، ڤالنسیا تیپێك بوو ده‌یتوانی ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م بكات به‌ڵام چانس یاوه‌ری نه‌بوو له‌م وه‌رزه‌ له‌ له‌ چه‌ندین یاری به‌رامبه‌ر بوو، چه‌ند یارییه‌كیشی دۆرانوه‌ ، تیپێكی ركابه‌ر بووه‌ ".
راهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید گوتیشی توشی سه‌ر سورمانی نه‌هاتووم به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی یانه‌ی ڤالنسیا له‌م وه‌رزه‌ پێشكه‌شی كردووه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و گۆرانكارییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ كراوه‌ له‌وانه‌ش له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌".
ئه‌وه‌ی تایبه‌تیش بێت به‌ یانه‌ی ڤالنسیا كه‌ له‌یاری چوون به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بوونه‌، خاوه‌نی 52 خاڵه‌و پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌، له‌ دوو یاری رابردووش له‌سه‌ریه‌كتر بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌،ئه‌م یانه‌یه‌ش چاوی له‌وه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی داهاتوو به‌شداری له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكات، ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌دا بردنه‌وه‌ تۆمار بكات به‌ڕێژه‌یه‌كی باش ده‌توانێت ركابه‌ری گه‌یشتن به‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان بكات".
ئێستا ڤالنسیا ته‌نها به‌ جیاوازی دوو خاڵ له‌ خیتافی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دووره‌، ڤالنسیا له‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌و له‌ جامی شای ئیسپانیا له‌یاری كۆتاییدایه‌و له‌ خولی ئه‌وروپیش له‌یاری پێش كۆتاییدایه‌، هه‌وڵ ده‌دات به‌باشترین شێوه‌ش كۆتایی به‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا بهێنێت".
له‌م یارییه‌دا ڤالنسیا له‌ تواناكانی دینس چیرچێفی روسی بێ به‌ش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌یاری رابردوو توشی بوو، له‌شوێنی ئه‌م یاریزانه‌ش راهێنه‌ر به‌شداری به‌ رۆدریگۆ مۆرینۆ ده‌كات".