گرنگترین مانشێتەکان
نیشان دان به‌پێی به‌روار : ئازار 2019

ڕیال مه‌درید دووه‌م یاری به‌سه‌رپه‌رشتی زێدانی راهێنه‌ر له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ی وه‌ك راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ له‌ خولی ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌دات كاتێك ئه‌مشه‌و میوانداری یانه‌ی هویسكا ده‌كات".
ئه‌ركی ریال مه‌درید له‌م یارییه‌دا ئاسانه‌ به‌ چاو خشاندنه‌وه‌ به‌ ریزبه‌ندی یانه‌كه‌ له‌ خوله‌كه‌،یانه‌ی شاهانه‌ خاوه‌نی 54 خاڵه‌و پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و دوو یارییه‌ له‌سه‌ریه‌كتر بردنه‌وه‌ تۆمار ده‌كات و له‌ جه‌وله‌ی رابردووش كه‌ زێدان سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه‌ی كرد به‌ دوو گۆڵ له‌ سێڵتافیگۆی برده‌وه‌".
راهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ تیپه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌ كردووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ فینیسیۆس جۆنیۆر و دانی كارفاخال گه‌رانه‌وه‌ مه‌شق و راهێنانه‌كان كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك بوو له‌ یاریگاكان دوور بوون ته‌واو چاك نه‌بوته‌وه‌و به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ ناكه‌ن، كۆرتوای گۆڵچیش به‌ ته‌نها مه‌شقه‌كانی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ی زێدان بۆته‌ گۆڵچی یه‌ده‌گ و پێكانی هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ ناكات و هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌سینسیۆ و مۆدریچ و كروس و ڤاران پشوویان وه‌رگرتوه‌".
بۆ ئه‌م یارییه‌ یاریزانی به‌رازیلی كاسیمیرۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ جه‌وله‌ی رابردوو به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی سور به‌شداری نه‌كرد، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ش هێزێكی زیاتر به‌ تیپه‌كه‌ ده‌به‌خشێت".
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ 17 بردنه‌وه‌و سێ به‌رامبه‌ر و هه‌شت دۆرانی هه‌یه‌و یاریزانانی 49 گۆڵی تۆمار كردووه‌و 32 گۆڵیشی لێ تۆمار كراوه‌، ئاستی به‌رگری تیپه‌كه‌ وه‌ك پێویست نیه‌، زێدان هه‌وڵ ده‌دات ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ زیاتر رێك بخاته‌وه‌و ئه‌نجامی باشتر له‌ یارییه‌كانی داهاتووی ئه‌م وه‌رزه‌ تۆمار بكات".
ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ یانه‌ی هویسكا كه‌ له‌یاری چوونیش به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر توشی دۆران هاتوه‌، ئه‌م یارییه‌ یاری مان و نه‌مانه‌ بۆ تیپه‌كه‌، چونكه‌ ئێستا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ پله‌ی بیسته‌مین و كۆتایی ریزبه‌ندی گرتوه‌و له‌ دوو یاری رابردووش له‌سه‌ریه‌كتر توشی دۆران هاتوه‌و له‌دواین یاریش به‌ یانه‌ی ئه‌لاڤێش دۆراوه‌".
هویسكا حه‌فت خاڵ له‌ شوێنی مانه‌وه‌ بۆ پله‌یه‌كه‌كان دووره‌،جه‌وله‌ دوای جه‌وله‌ ئه‌م تیپه‌ له‌دابه‌زین بۆ ریزی پله‌ دووه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه‌، مانه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه‌ زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام مه‌حاڵ نیه‌، هویسكا له‌م وه‌رزه‌ پێنج بردنه‌وه‌و حه‌فت به‌رامبه‌ر و 16 دۆرانی هه‌یه‌و 28 گۆڵی تۆمار كردووه‌و 47 گۆڵی لێ تۆمار كراوه‌".
ئنریك گاییگۆری هێرشبه‌ری یانه‌ی هویسكا له‌باره‌ی یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌ڵێت:" خه‌ونی یاری كردنم دێته‌ دی به‌رامبه‌ر به‌ ریال مه‌درید هه‌وڵ ده‌ده‌م یارمه‌تی تیپه‌كه‌م بده‌م ئه‌نجامێكی باش تۆمار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌ركمان ئاسان نیه‌ و كار بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین".


هه‌ر له‌ ئیتاڵیا یانه‌ی میلان بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌كتر توشی دۆران بوو له‌م جه‌وله‌یه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی سامبدۆریا دۆرا".
له‌خوله‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ گریگۆری دیفریل گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ سامبدۆریا تۆمار كرد، له‌دوای ئه‌وه‌ش یانه‌ی میلان زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ به‌ڵام تا كۆتایی له‌هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه‌ كۆتایی هات و میلان به‌ 51 خاڵ له‌ خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه‌و سامبدۆریا به‌ 45 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌فته‌م سه‌ركه‌وت".
وابریاریشه‌ كاتژمێر 9:30 ئه‌مشه‌و ئه‌نته‌رمیلان میوانداری لاتسیۆ بكات، ئه‌م دۆرانه‌ش دووه‌م دۆرانی له‌سه‌ریه‌ك بوو بۆ میلان پاش ئه‌وه‌ی له‌ جه‌وله‌ی رابردوو دێربی شاره‌كه‌ی به‌ ئه‌نته‌رمیلان دۆراندبوو".


پاش ئه‌وه‌ی له‌ جه‌وله‌ی رابردوو توشی دۆران هاتبوو یانه‌ی یۆڤنتۆس گه‌رایه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌م جه‌وله‌یه‌ به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئیمپۆلی برده‌وه‌".
له‌ یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 29ی خولی ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤنتۆس له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز تۆرینۆ به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئیمپۆلی برده‌وه‌".
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له‌ گێمی دووه‌م له‌لایه‌ن مویس كین له‌خوله‌كی 72 یۆڤنتۆس گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش خاڵه‌كانی یۆڤنتۆس له‌ پێشه‌نگی یانه‌كان بوو به‌ 78 خاڵ هه‌نگاوێكی تر له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ نزیك كه‌وته‌وه‌".

 


یانه‌كانی ئینگلیزی یه‌كێك له‌ باشترین وه‌رزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و چوار یانه‌یان له‌ قۆناغی هه‌شته‌می یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌رده‌لوولی بریكست هه‌ڕه‌شه‌ له‌م خوله‌ ده‌كات وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نترین خولی تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان".
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌گه‌یشتون به‌ رێككه‌وتن بۆ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ، ئه‌مه‌ش گومانی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كان و كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا دروست كردووه‌ له‌وه‌ی له‌دوای جیابونه‌وه‌ چی ڕوو ده‌دات".
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خولی ئینگلیزی له‌سه‌ر ئاستی جیهان شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌ڵام بریكست هه‌موولایه‌كی توشی گومان كردووه‌، به‌شێكی زۆر له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌سته‌ به‌و پاڵپشتیه‌ زۆره‌ی له‌لایه‌ن یاریزانان و راهێنه‌رانی بیانی و خاوه‌ن یانه‌ بیانیه‌كان له‌ خوله‌كه‌ ده‌كرێت".
پێشبینی ده‌كرێت بریكست زه‌ره‌رێكی زۆر له‌ خوله‌كه‌ بدات كه‌ بریار بوو له‌ 29 ئه‌م مانگه‌ جێ به‌جێ بكرێت دواتر تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سێ هه‌فته‌ مۆڵه‌ی وه‌رگرت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا تا چاره‌سه‌رێكی تری بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌".
له‌دوای ئه‌نجامدانی راپرسی جیابونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ له‌ساڵی 2016 ئه‌نجام درا نرخی جونه‌یهی ئسته‌رلینی به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌ جیهانیه‌كان دابه‌زی، ئه‌مه‌ش وای كرد یانه‌ ئینگلیزیه‌كان له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان پاره‌یه‌كی زیاتر خه‌رج بكه‌ن".
ماوریسیۆ بۆكیتینۆی راهێنه‌ری تۆتنهام ده‌ڵێت دابه‌زینی نرخی جونه‌یهی ئسته‌رلینی به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌كانی تر وای له‌ یانه‌كه‌ی كردووه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هیچ یاریزانێك نه‌دات له‌گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو".
به‌گوێره‌ی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نرخی دراوه‌كان ، دابه‌زینی نرخی جونه‌یهی وای كردووه‌ مانچسته‌ریۆنایتد پێشه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌نترین یانه‌كانی جیهان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید له‌ده‌ست بدات".
ریچارد سكۆدامۆری سه‌رۆكی پێشووی رابیته‌ی خولی ئینگلیزی پاڵپشتی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ نێو یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات بروای وایه‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتیه‌كه‌ زه‌ره‌ر به‌ یاریزانه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كانی تیپه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت".
چونكه‌ به‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وا گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان بۆ خوله‌كه‌ كێشه‌ی زۆری تێ ده‌كه‌وێت و گواستنه‌وه‌كان لاواز ده‌كات".
سایمۆن شادویكی به‌رپرس له‌ كاروباری وه‌رزشی له‌ كۆلیژی سالفۆردی به‌ریتانی ده‌ڵێت:" خولی نایابی ئینگلیزی یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌ دیاره‌ بازرگانیه‌كان، هه‌ر هه‌نگاوێك له‌رووی یاریزانه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان واده‌كات ئاستی خولی ئینگلیزی له‌ رووی بازرگانیه‌وه‌ دابه‌زێت ، ركابه‌ری نێوان یانه‌كانیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌".
زۆرێك له‌ یاریزانه‌كانی خوله‌كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپین ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ بهاوێژرێت ئه‌وا كاركردن له‌خوله‌كه‌ زه‌حمه‌ت ده‌كات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌ دیاره‌كان نابێت به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان ده‌بێت".
ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا جیابێته‌وه‌ ئه‌وا یانه‌كانی ئینگلته‌را بێ به‌ش ده‌بن له‌ مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵان ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره‌ له‌ زه‌ره‌ره‌كانی برێكست".
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی داهاتێكی زۆر له‌ گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌ خولی ئینگلیزی ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش سودێكی زۆری بۆ به‌ریتانیا هه‌بووه‌، به‌رپرسانی خوله‌كه‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ داهاته‌كه‌یان زۆر كه‌م بێته‌وه‌ چونكه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ توڕی ته‌له‌فزیۆنه‌كان پاره‌یه‌كی كه‌متر له‌ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی پلیتی یارییه‌كان و خه‌ڵاته‌كان".
ته‌نها خاڵێك كه‌ سودی بۆ تۆپی پێی ئینگلیزی ده‌بێت به‌هۆی بێ به‌ش كردنی یاریزانه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان رێگه‌ به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانی ناوه‌خۆ ده‌درێت به‌شداری به‌ زیاتر له‌ یارییه‌كان بكه‌ن ".


چه‌ند راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌ك ئاشكرایان كرد به‌رپرسانی تۆپی پێی ئیتاڵیا بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ چه‌ند یارییه‌كی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خولی ئیتاڵی له‌ وه‌رزی داهاتوو له‌ وڵاتی چین ئه‌نجام بدرێت پاش ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌ نێوان به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و كۆمه‌ڵه‌ی چاینا میدیا گروپی چینی ده‌ستی پێكرد بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میساگیرۆی ئیتاڵی گوفتوگۆی فه‌رمی ده‌ستی پێكردووه‌ له‌لایه‌ن گابرییل گرافینای سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و گایتانۆ میچیكی سه‌رۆكی رابیته‌ی خولی ئیتاڵیا و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ چینیه‌كه‌".
ئیتاڵیا و چین هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ تۆپی پێ بره‌و به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان بده‌ن ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ چین هه‌وڵ ده‌دا له‌ یه‌كێك له‌ ساڵه‌كانی 2026 یان 2030 نازناوی جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا به‌ هه‌نگاوێك ده‌زانێت بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی".
له‌ساڵی 2016 تا دوای ده‌رچوونی له‌ جامی ئاسیا مارچیلۆ لیپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی چین بوو ، ئێستاش فابیۆ كاناڤارۆ بۆته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌".
له‌ پێشتریشدا رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه‌ چوار جار له‌ساڵه‌كانی 2009 و 2011 و 2012 و 2015 جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا له‌ چین ئه‌نجامدراوه‌".


ماڵپه‌ری فه‌رمی جامی پاڵه‌وانانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد تا ئێستا 12 یانه‌ ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی جامی دۆستانه‌ی یانه‌كان وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هاوینی داهاتوو بكه‌ن كه‌ بریاره‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و ئاسیا ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌و یانانه‌ی تا ئێستا ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ به‌شداری بكه‌ن بریتین له‌ ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید له‌ ئیسپانیا و ئه‌نته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلان و رۆما و یۆڤنتۆس له‌ ئیتاڵیا و تۆتنهام و مانچسته‌ریۆنایتد و ئه‌رسناڵ له‌ ئینگلته‌را و به‌نفیكا له‌ پورتوگال و بایرن میونخ له‌ ئه‌ڵمانیا و چیڤاز گوادالاخارا له‌ مه‌كسیك".
هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی و مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی تا ئێستا ئاماده‌نین به‌شداری بكه‌ن سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان كردووه‌".
جامی پاڵه‌وانانی دۆستانه‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین خوله‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یانه‌كانی ئه‌وروپا داده‌ندرێت كه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013 ده‌ستی پێكردووه‌و ئاستی خوله‌كه‌ش له‌رووی هانده‌ران و راگه‌یاندنه‌وه‌ پێشكه‌وتنی فراوانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌".


هه‌ر له‌ یارییه‌ دۆستانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گابرێیل خیسۆس سه‌ركردایه‌تی به‌رازیلی كرد بۆ بردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ چیك به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌و یارییه‌ی له‌ یاریگای ئه‌دین ئه‌رینا له‌ براگی پایته‌ختی چیك به‌ڕێوه‌چوو".
له‌خوله‌كی 37 داڤید بافیلكا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ چیك تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به‌م گۆڵه‌ كۆتایی هات".
له‌ گێمی دووه‌م به‌رازیل به‌ ئاستێكی به‌رز به‌دیاركه‌وت و له‌خوله‌كی 49 رۆبه‌رتۆ فێرمینۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ به‌رازیل تۆمار كرده‌وه‌".
به‌رازیل له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و له‌ خوله‌كی 83 له‌لایه‌ن گابرێیل خیسۆس گۆڵی دووه‌می و پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، هێرشبه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌رسیتی له‌كۆتا خوله‌ك گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می به‌رازیلی تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رازیل كۆتایی هات كه‌ خۆی بۆ كوپا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ ده‌كات كه‌ بریاره‌ میوانداری یارییه‌كانی بكات له‌ هاوینی داهاتوو".


ئه‌رژه‌نتین به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌ مه‌غریبی برده‌وه‌ له‌و یارییه‌ی له‌سه‌ر یاریگای ته‌نجه‌ ئه‌نجامدرا".
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ توندو تیژی به‌خۆیه‌وه‌ بینی هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌ش ناوبژیوان چوار جار كارتی زه‌ردی به‌كارهێنا، له‌م گێمه‌ش ئه‌رژه‌نتین مه‌ترسی زیاتری له‌سه‌ر گۆڵی مه‌غریب دروست كردبوو به‌بێ گۆڵیش كۆتایی هات".
له‌ گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به‌ پاڵپشتی ئه‌و بایه‌ به‌هێزه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ هه‌ڵی كردبوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بوو ده‌ستی به‌ هێرشبردن كرد بۆ سه‌ر گۆڵی ئه‌رژه‌نتین".
تاكه‌ ده‌رفه‌ت بۆ سفیان بوفال هه‌ڵكه‌وت ئه‌ویش لێدانێكی به‌هێزی ئاراسته‌ كردوو به‌ ته‌نشت ستون چوه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا".
زۆربه‌ی كاتی یارییه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو تیپ له‌ ناوه‌راستی یاریگا بوو، له‌خوله‌كی 83 ئه‌رژه‌نتین گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نخل كۆریا له‌ لێدانێكی به‌هێز له‌ناو هێڵی سزا تۆمار كرد،هه‌رچه‌نده‌ مه‌غریب هه‌وڵیدا گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بكاته‌وه‌ به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجام بوون، به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌رژه‌نتین به‌ گۆڵێكی كوشنده‌ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد".


ئیسپانیا لە ماڵتای بردەوە

چوار شەممە, 27 ئازار 2019 09:07

ئه‌لڤارۆ مۆراتا سه‌ركردایه‌تی ئیسپانیای كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی بردنه‌وه‌و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ ماڵتا له‌ ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌ كۆتاییه‌كانی یۆرۆی 2020، كاتێك به‌ئه‌نجامی (2 – 0) گۆڵ له‌ ماڵتایان برده‌وه‌".
یارییه‌كه‌ له‌ ناشیوناڵ ستادیۆم به‌ڕێوه‌چوو،هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئیسپانیه‌كان ئاره‌زوویان ده‌كرد بردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌ن ، له‌خوله‌كی 31 ئه‌لڤارۆ مۆراتا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی لویس ئه‌نریكی تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به‌م گۆڵه‌ كۆتایی هات".
له‌ گێمی دووه‌م ئیسپانیا هه‌وڵه‌كانی تۆمار كردنی گۆڵی زیاتر به‌رده‌وام بوو له‌خوله‌كی 73 ئه‌لڤارۆ مۆراتا هاته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد له‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئیسپانیه‌كان هه‌وڵی زۆریاندا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ باشتر بكه‌ن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ كردنی ده‌رفه‌ته‌كان به‌ گۆڵ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ئیسپانیا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌".


یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا رایگه‌یاندووه‌ یانه‌ی چێڵسی داواكاری خۆی پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی تانه‌لێدان له‌ سزاكه‌ی سه‌ری كردووه‌ كه‌ بێ به‌شكراوه‌ له‌ كرینی یاریزانان و بریاره‌ لیژنه‌كه‌ له‌ 11 نیسانی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و گوێ له‌ یانه‌ی چێڵسی بگرێت".
چێڵسی له‌ دوو ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بێ به‌ش ده‌كرێت و به‌بری 600 هه‌زار فرانكی سویسریش سزا دراوه‌، پاش ئه‌وه‌ی پێشێلی یاساكانی كردووه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی خوار ته‌مه‌ن 18ساڵی واژوو كردووه‌".
چێڵسی داوای كردبوو سزاكه‌ی سه‌ری هه‌ڵپه‌سێدرێت به‌ڵام فیفا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و چێڵسی بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ داواكه‌ ئاراسته‌ی دادگای وه‌رزشی كاس بكات ئه‌مه‌ش دواین هه‌وڵی ئه‌م یانه‌یه‌ ده‌بێت، چێڵسی هیوای وایه‌ سزاكه‌ی سه‌ری هه‌ڵپه‌سێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك واژوو بكات چونكه‌ چه‌ند یاریزانێكیش ده‌یانه‌وێت له‌ تیپه‌كه‌ برۆن".