گرنگترین مانشێتەکان
نیشان دان به‌پێی به‌روار : تشرینی دووەم 2019

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: هێرشەکەی شەوی رابردوی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری نیشانی دەدات ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: بەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەڕێوەبەر و دو کارمەندی ئاسایش شەهیدبون و چەند کارمەندێکیش بریندار بون، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتیان شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار هوشداریمان داوە".

شەوی رابردو چه‌كدارانى داعش سێ گوللـە هاوەنیان ئاڕاستەی شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری کرد و بەهۆیەوە ژنێک و دو منداڵ برینداربون، دوای روبەڕوبونەوەش لەگەڵ ئاسایشی شارەکە، بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ و دو کارمەندی ئاسایش شەهیدبون و دو کارمەندی دیکەش برینداربون.

بارزانی باسی لەوەشکردوە: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت بۆ روبەڕوبونەوەی داعش، کارکردن لە پێناو نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدان و چالاکبونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ماوه‌ى زیاتر له‌ 28ساڵه‌ حكومه‌تى هه‌رێم دامه‌زراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ى كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم خاوه‌نى نه‌وت و وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیه‌ به‌ڵام وه‌ك پێویست سوته‌مه‌نى بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با دابن ناكات تا كێشه‌ى كاره‌با چاره‌سه‌ر ببێت و هاوڵاتیان چیتر پێویستیان به‌ كاره‌باى مۆلیده‌ نه‌مێنێت.

كاره‌باى نیشتیمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ردوو وه‌رزى سه‌رما و گه‌رمادا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ كه‌متر له‌ 10 كاتژمێر، كه‌ هاوڵاتیان له‌و دوو وه‌رزه‌دا زیاتر پێویستیان به‌ كاره‌باى نیشتیمانى ده‌بێت.


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

په یامنێری سپێدە له که‌رکوک رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ کاتژمێر ١٢ى نیوه‌ڕۆ ئه‌م له ناو بازاڕی ئه حمه د ئاغا، بۆمبێکی چێندراو به ئۆتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگری جۆری پیکابدا ته‌قییه‌وه.

وتیشى: به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان دوو هاوڵاتی بریندار بوون، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه کراون.


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند ، ناتواندرێت مافى كورده‌كان به‌دیبێت ، ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ى سه‌روه‌رى خاكى سوریا و یه‌ك پارچه‌یى خاكى ئه‌و وڵاته‌ نه‌بێت ، داواشی له‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كرد ، گفتوگۆى فراوان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا ئه‌نجامبده‌ن .

سێرجى لاڤڕۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌ مۆسكۆ رایگه‌یاند :" گرنیگدانى كورده‌كان به‌ گفتوگۆ و یاداشتى روسیا - توركیا ، هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى واشنتن له‌ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ سوریا پاشگه‌زبێته‌وه‌ " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " پێویسته‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كانى سوریا پابه‌ندى رێككه‌وتنى نێوان روسیا - توركیا بن ، كه‌ له‌ باره‌ى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا واژوویان كردووه‌ " ، هۆشداریشدا له‌ چوونه‌ نێو هاوكێشه‌ى گوماناوى " .
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ووتیشى :" ئامۆژگارى هێزه‌كانى سوریا دیموكرات و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌ كورده‌كان ده‌كه‌م پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانیان بن ، چونكه‌ راسته‌وخۆ دواى واژووكردنى یاداشته‌كه‌ له‌ (22)ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكى سوریامان وه‌رگرت بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ كورده‌كانیش رێككه‌وتووین .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانى پێنجوێنى سه‌ر به‌ پارێزگارى سلێمانى به‌هۆى بڕینى كاره‌باى نیشتمانییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌ .
په‌یامنێرى "دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ " رایگه‌یاند ، ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران هه‌ستاون به‌ گرتنى رێگه‌ى پێنجوێن – سلێمانى ، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خراپبوونى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى .

 

هیوا قادر


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ده‌زگاى كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكردووه‌ ، پێشبینى ده‌كرێت له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆڵێكى دیكه‌ى بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه‌ به‌شێكى هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه‌ .
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى ده‌زگاى كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ ،" له‌ رۆژى دوو شه‌ممه‌ (2-12-2-2019) له‌ ئه‌نجامى كاریگه‌رى نزمه‌په‌ستانى ده‌ریاى سور ، پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆڵێكى بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه‌ ناوچه‌كانى باشور و رۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه‌ " .
روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ " ئه‌م شه‌پۆڵه‌ كورتخایه‌نه‌ ، له‌ شه‌وى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌سه‌ر دوو شه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ شه‌وى دواتر كۆتایى دێت " ، پێشبینیشیكردووه‌ " كاریگه‌رییه‌كه‌ى زیاتر له‌ سنورى كارگێرى گه‌رمیان و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربكه‌وێت و كه‌متریش كاریگه‌رییه‌كى بۆ سه‌ر كه‌ركوك هه‌بێت " .
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه‌ " له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر له‌ ژێر كاریگه‌رى لاوازى نزمه‌ په‌ستانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌بن ، ئاسمانیش زیاتر له‌ نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " له‌و سنور بارانبارین به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م ده‌بێت " .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

له‌ ناحییه‌ى گوڵجۆى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى ، له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى چه‌كدارانى داعش به‌رپرسێكى ئاسایش و چه‌ند كه‌سێكى تر برینداربوون ، ئه‌و هێرشه‌ى له‌ دوێنێ شه‌و ئه‌نجامدرابوو .

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكردووه‌ ، چه‌كدارانى داعش به‌ هاوه‌ن ناحییه‌ى گوڵجۆیان كردووه‌ته‌وه‌ ئامانج ، له‌ پاشان راسته‌وخۆ به‌ قه‌ناس هێرشێكیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناحیه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌ .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیشیكرده‌وه‌ ، له‌ ئه‌نجامى ئه‌م هێرشه‌دا موقه‌ده‌م سمكۆ عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گوڵه‌جۆ و چه‌ند كارمه‌ندێكى دیكه‌ى ئاسایش برینداربوونه‌ و ، له‌ پاشان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى .
ئه‌مڕۆ به‌یانیش (30-11-2019) سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى ئاشكرایكرد ، موقه‌ده‌م سمكۆ عه‌لى به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و گه‌یشته‌ كاروانى شه‌هیدان .

 

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: سبەینێ بارانی پچڕ پچڕو نیمچە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم پێشبنی كەشوهەوای سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوەو رایگه‌یاند: ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم بارانبارین بەشێوەی بچڕبچڕ بەردەوامدەبێت و دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌ كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان سێیه‌مى پێشانگاى چاندندنى به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌ ئامابوونى وه‌زیرى كشتووكاڵ به‌ڕێوه‌چوو.

جوتیارانى سنوره‌كه‌ سه‌ربارى ده‌ستخۆشییان بۆ رێكخه‌رانى پێشانگاكه‌ گله‌ى و نیگه‌رانییه‌كى زۆریان له‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هه‌بوو كه‌ماوه‌ى زیاتر له‌28 ساڵه‌ نه‌یان توانیوه‌ بازار بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌.


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ گروپێكى خۆبه‌خش ده‌ستیان كردووه‌ به‌تۆماركردنى ناوى كه‌مئه‌ندامانى قه‌زاى شنگال تا به‌لیستێك ئاماده‌ى بكه‌ن وپێشكه‌شى رێكخراوه‌ خێرخوازیه‌كانى بكه‌ن بۆ هاوكاریكردنیان.

سه‌رپه‌رشتیارى گروپه‌كه‌ بۆ سپێده‌ رایگه‌یاند: له‌دواى شه‌ڕى داعش و پێشتریش به‌هه‌زاران كه‌م ئه‌ندام له‌سنورى قه‌زاى شنگال هه‌بوون به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى داگیركارى داعش بۆ ناوچه‌كه‌یان ئیداره‌ى حكومه‌ت كشایه‌وه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان هیچیان نه‌مان وئێستا پێویسته‌ جارێكى تر سه‌ر له‌نوێ ده‌ست بكرێته‌وه‌ به‌دروستكدرنى داتا بۆ كه‌م ئه‌ندامان، له‌دواى دروستكردنى لیستێك ناوه‌كان پێشكه‌شى حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن تا هواكرایان بكرێت.