گرنگترین مانشێتەکان

حزب و تەكتیك و ستراتیژیەت!

حزب و تەكتیك و ستراتیژیەت!

جه‌مال سه‌عید فه‌ره‌ج

هەموو حزبێك لە پرۆژەو بەرنامەی كاری دا ستراتیژیەتی هەیەو تەكتیكیشی هەیە ..
دەكرێت بوترێت ستراتیژیەت تێوری حزبەو كاری بۆدەكات. تەكتیكیش میكانیزمی بە جێگەیاندنیەتی لە ڕووی كرداری و واقیعەوە .. گرنگی وهوشیاری سیاسی داڕێژەرانی سیاسەتی حزب لەمەیاندا زیاتر بەدەر دەكەوێت.
چونكە هەموویان لە ستراتیژیاندا خاڵی زۆر جوان و دڵگیریان تێدا جێگیر كردووە .. بەڵام كێشە تەكتیكە !!
مامەڵەی حزبەكان لە یەكێكیان بۆ ئەویتریان جیاوازە لە گەڵ ئەم دوو چەمكەدا ..
جۆری مامەڵەكان لەگەڵ هەردوو چەمكەكە بەم شێوەیە دەتوانین پۆلێنی بكەین:-
___________________
• هاوسەنگی دەكات لە نێوان هەردووكیاندا
• بەپێی هەل ومەرج گرنگی یەكیان دەدا بەسەر ئەوی تردا ..
• زۆر كەم بایەخ بە ستراتیژ دەدات .. بەڵكوو تەكتیك جێگای بایەخیەتی !
• بایەخ زیاتر بە ستراتیج دەدات و تەكتیكی لاوازە !
• لە هەردووكیان لاوازە !

هەریەك لەو جۆرە مامەڵانە ئەكرێت هۆكاری خۆی لە پشتەوە بێت ..
بۆ نموونە وەك ئەمانە :-
___________
- پەیوەند دارە بە ئایدیاو فیكری حزب .
- ئامانجی كورت مەوداو درێژخایەنی حزب
- هاتنە پێشی هەل و مەرجی نەخوازراو .
- كەوتنە ژێر كاریگەری شەقام و ڕای گشتی
- گۆڕینی سیاسەتی گشتی حزب .
- خوێندنەوەی هەڵە بۆ هەل ومەرجەكان .
- بوونی باڵ باڵێن ودووبەرەكی ناو حزب.
- پاڵەپەستۆی هێزی دەرەكی لەسەر حزب.
- بوونی یاساو ڕیسای دژ بە ئازادی ڕادەڕبڕین لە لایەن دەسەڵاتەوە ..
وە هی تریش ........
.............................
دیارە حزب چەند بتوانێت داخوازی خەڵك وخزمەتكردنیان و ..
وە بە دیهێنانی بەرژەوەندیە مادی و مەعنەویەكانیان لە بەرچاو بگرێت و بڕگە ستراژیەكانی لەو سۆنگەیەوە دارێژرابێت و تەكتیكەكەشی (لەگەڵ ئەوەی كە دەبێت بەو ئاراستەیە هەنگاو هەڵگرێت) ، دەبێت بە هەمان شێوە هەل ومەرجە هەنووكەیەكان نابێت فەرامۆش بكات و جوڵەكانی هاوجوت بێت لە گەڵ جوڵەو ترپەی دڵی خەڵكی خۆی دا ..
ئەكرێت بوترێت شتێكی ئاسایی وپێویست وناچاریشە لە هەندێك كاتدا چاوپۆشی بكرێت لە هەندێك بڕگەی ستراتیجیەتی كار وهونەری نوێی تەكتیكی و كتوپڕی بگیرێتە بەر ، وەك سروشتی هەموو حاڵەتە كتوپڕیەكانی ژیان ..
بەڵام دواجار هەر دەبێت لەخزمەت هێڵە گشتیەكانی ستراتیژەكەدا بێت ..
تەنانەت لە ئەحكامە دینیەكانیش دا ئەمە بوونی هەیە .. خۆ ناكرێت هەموو كات ستراتیژ وەك دەقێكی پیرۆز سەیر بكرێت وكارە هەنوكەیەكانی لەسەر پەك بخرێت ..

بە داخەوە زۆر لەو حزبانەی سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان، ستراتیژیەتی بابەت وبڕگەی زۆر جوان و باشی تێدایە .. كەچی بە تەكتیكی كاری دژبەو بەرنامەی خۆی دەوەستێتەوە !!
هەروەك كەسێكی بێ پەیمان وبەڵێن !
وەك دەوترێت لە كوێوە با هات ئەو شەنی خۆی دەكات !!
هەربۆیە بۆ ماوەیەك ئەگونجێت خەڵكانێك چەواشە بكات و لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە .. بەڵام دواجار بەزیانی خۆی وخەڵكەكەش كۆتایی دێت !
وە دەبێتە هۆی لەدەستدانی هێزو وزەیەكی زۆر و بەفیڕۆدانی كات وساتێكی بەنرخ و دەرفەتانێكی لەبار و زێڕین كە هەر گیز گەڕانەوەی بۆ نییە ..
كە بە داخەوە مێژووی گەلەكەمان پڕاو پڕە لەم دیاردە نالەبارو نە خوازراوانە..!!
بۆیە تكا لەو حزبانە ئەوەیە كە چیتر لە ستراتیژیەكەتاندا شیرینی مەكەن بەگەرووی خەڵك دا و لە تەكتیك دا ژەهریان دەرخواربدەن .. !
دونیا هەروا نابێت !!!