هێمن خورشید
دیموكراتییه‌كه‌ی ڕۆژئاوا، به هه‌ردوو باڵی ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌وه، له ئاست ئایینی ئیسلامدا داوێكی باریكه و به‌رگه‌ی فوویه‌ك ناگرێت!
ئیسلامۆفۆبیا هه‌ستێكی خۆڕسك نییه له ناخی تاكی ئه‌وروپایی یان ئه‌مریكاییدا په‌یدا بووبێت، به‌ڵكو ترسێكی دروستكراوه، ساڵانێكه داوودهستگای زه‌لام زه‌لام خه‌ریكی دروستكردنین.
دیارده‌ی سووتاندنی قورئان نابێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی به‌ریئانه و عه‌فه‌وی ته‌ماشا بكرێت. له كۆمهڵگاگهلێكدا كه ئاتائیزم (ئیلحاد) به چنینێكی ورد كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌خزێنرێته نێو پرۆگرامی خوێندن و نه‌ستی تاك و كۆنه‌ستی كۆمه‌ڵگاوه، بنه‌ما ئیتیكییهكان كه له كانیی ئایین ئاو ده‌خۆنه‌وه لێیان ده‌درێت و دهڕمێنرێن، ناوی خودا و هه‌رچییه‌كی سه‌ر به دنیای ماوه‌را (میتافیزیك)ه تووڕ ده‌درێن، تا ئه‌وه‌ی به قه‌ولی (پاوڵ فیتز) له مه‌نهه‌جی خوێندندا چۆنێتی خووی نهێنی و به‌كارهێنانی كۆندۆمیش به خوێندكار ده‌گوترێته‌وه، كه‌چی خه‌به‌رێك له خودا نییه، له‌وه‌ها چڤاكگهلێكدا نوێبوونه‌وه‌ی هه‌ستی ئایینی له فۆرمی دینێكی نوێ‌دا، هه‌ڵبه‌ت فۆبیا دروست ده‌كات و هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ به‌رگریگردن لێی ده‌نرێت.
نه‌ك هه‌ر له چڤاكی ڕۆژئاوادا، له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كانیشدا فۆبیای ئیسلامه‌تی په‌یدا بووه، داوودهستگا فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تان، به پشتیوانی توێژێك له قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست و میدیاكاران، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئیش له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی جوانییه‌كانی ئایین و زه‌قكردنه‌وه‌ی ناشیرینییه‌كانی په‌یڕه‌وانی ئایین -زیاتر ئیسلام- ده‌كه‌ن، چونكه سه‌رچاوه‌ی ئیعازدانهكه كه غه‌ربه، وایان لێ ده‌خوازێت!
ده‌زانم كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك به‌م فره‌وانییه و كورتكردنه‌وه‌ی باسێكی بێ‌بنی وه‌ك ئه‌م باسه له چه‌ند دێڕه نووسینێكی فه‌یسبوكدا، كه هه‌موو كه‌سێك سه‌ری پێدا ده‌كات، له‌وانه‌یه له‌بری ڕوونكردنه‌وه، بابه‌ته‌كه ئاڵۆزتر بكات، لێ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئیسلام له ڕۆژئاوادا له‌به‌ر ئه‌وه دژایه‌تی ناكرێت كه خراپه و تیرۆر بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌ر دوو هۆكار دژایه‌تی ده‌كرێت: یه‌كه‌م/ شه‌پۆلێكی نامۆیه و به‌ر شه‌پۆلی بهئاتائیستكردنی كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌وێت، كه سه‌توپه‌نجا ساڵێكه به‌چڕی ئیشی بۆ ده‌كرێت. دووه‌م/ ئیسلام وه‌ك ئایینێكی نامۆی سه‌ر به ژیارێكی نه‌یار كه ساڵانێك ویستوویه‌تی له ڕێگه‌ی جه‌نگه‌وه ڕۆژئاوا داگیر بكات و ئێستا له ڕێی ڕه‌وه‌ند و كۆچبه‌رانه‌وه هێرش ده‌هێنێت، ته‌ماشا ده‌كرێت و ئه‌مه‌یش به‌ر ئیگۆی تاكی ڕۆژئاوایی و چڤاكی غه‌ربی ده‌كه‌وێت.
ساده‌ترین پرسیارێك بكرێت ئه‌مه‌یه: ئایا دیموكراسی سنوورێكی هه‌یه یان نا؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر و به‌ڵگه‌یش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات ناتوانێت ڕێ به خۆی بدات ڕێگری له كه‌سێك بكات كه ده‌یه‌وێت قورئان -كتێبی پیرۆزی نزیكه‌ی دوو ملیار مرۆڤی سه‌رزه‌وی بسووتێنێت- ئه‌ی چۆنه له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاییندا -ئیسلام به نموونه- هێنده جیكڵدانه ته‌نگه و هه‌ر ڕۆژه‌ی له په‌رله‌مانی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌وه بڕیارێك بۆ سنوورداركردنی په‌یڕه‌وانی ئایینه‌كه ده‌رده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌یش به‌ڵێیه و دیموكراسییش مه‌رزی هه‌یه و هه‌ندێ شت به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت ڕێی لێ بگیرێت، -گومانخستنه‌سه‌ر ناڕاستیی هۆڵۆكۆست به نموونه- كه‌واته وڵاتانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی جوغزی بازنه‌ی مه‌یلی ڕۆژئاوایش، به هه‌مان ڕبه و پێوانه، هه‌قیانه سیاسه‌تی خۆیان هه‌بێت، چی‌یان حه‌ز لێ بوو قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن و ناویشی بنێن دیموكراسی، بۆ نموونه له ئێران‌دا به‌زۆر سه‌رپۆشین هه‌یه، ئه‌گه‌ر له فهرهنسایشدا به‌زۆر سهرداماڵێن ببێت به یاسا، جیاوازیی ئه‌م دووانه چی ده‌بێت؟!