گرنگترین مانشێتەکان

له‌ رێگه‌ى "تاناپ " توركیا گاز به‌ ئه‌وروپا ده‌فرۆشێت.. ئه‌ردۆگان : تاناپ پڕۆژه‌یه‌كى ئاشتییه‌ گرنگ

له‌ رێگه‌ى "تاناپ " توركیا گاز به‌ ئه‌وروپا ده‌فرۆشێت.. ئه‌ردۆگان : تاناپ پڕۆژه‌یه‌كى ئاشتییه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكى توركیا له‌گه‌ڵ "ئیلهام عه‌لیێڤ "ى سه‌رۆكى ئازربایجان به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى به‌ستنه‌وه‌ى هێلى " تاناپ " و "تاپ " بۆ گواستنه‌وه‌ى گاز له‌ ولایه‌تى (ئه‌درنه‌ )ى باكورى رۆژئاواى توركیا كرد ، سه‌رۆكى توركیاش ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى به‌ پڕۆژه‌یه‌كى ئاستى هه‌رێمى دانا ، سه‌رۆكى ئازربایجانیش ئه‌و ڕۆژه‌ى به‌ رۆژێكى مێژوویى دانا .
ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكى توركیا رایگه‌یاند :" پڕۆژه‌ى هێلى بۆڕى گازى (تاناپ) پڕۆژه‌یه‌كى ئاشتى هه‌رێمییه‌.. سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ و ناوچه‌كه‌ش ، به‌شدارى له‌ ساتێكى مێژوویى ده‌كه‌ین " .
سه‌رۆكى توركیا له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد ، پڕۆژه‌ى تاناپ پڕۆژه‌یه‌كى هه‌رێمییه‌ بۆ ئاشتى و ، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك هێماى دۆستایه‌تى نێوان وڵاتانه‌ . ئه‌مه‌ به‌ ووته‌ى خۆى .
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌و هێله‌ گازه‌ ، له‌ قۆناغى یه‌كه‌م نزیكه‌ى (16) ملیار مه‌تر سێجا له‌ گازى ئازربایجان بگوازێته‌وه‌ بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا ، به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین هێله‌ ستراتیجییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى گاز داده‌ندرێت كه‌ توركیا سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر