گرنگترین مانشێتەکان

رابەری پێشووتری بزووتنەوەی ئیسلامی كۆچى دوایی كرد گرنگ

رابەری پێشووتری بزووتنەوەی ئیسلامی كۆچى دوایی كرد

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

مامۆستا شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای گەورەی هەڵەبجە و رابەری پێشووتری بزووتنەوەی ئیسلامی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد. رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق لە هەڵەبجە دەبێت.

مەکتەبی مامۆستا عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگه‌یاندووه‌: لەگەڵ ڕازی بوون بە قەدەری پەروەردگار پرسەی سەرکردەی ڕابوونی ئیسلامی و ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی مامۆستاصدیق عبدالعزیز ڕادەگەیەنین.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: مامۆستای پایەبەرز برای بچوکی مامۆستا مەلا عمرو مامۆستا مەلاعوسمان ومامۆستا مەلاعلی عبدالعزیزە کە مێژوویەک لە خەباتیان لە ڕێگەی ئیسلام و کوردستان و ڕابوونی ئیسلامی نوسییەوە،جەنابی مامۆستا صدیق خاوەنی پەنجا ساڵ خەباتی بەردەوام و شەونخونی و بانگەواز بووە،لەخوای گەورە داواکارین فیردەوس ماواو مەنزڵی بێت.

دوای نوێژی عەسر تەرمی خوا لێخۆشبوو رابه‌ری پێشووتری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی شێخ سدیق عبدالعزیز لەسلێمانی بۆ هەڵەبجە دەگوازرێتەوەو سبەی یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت لەهەڵەبجە.

مامۆستا شێخ سدیق عەبدولعەزیز ساڵی (1939) لە گوندی پریسی سەروو لەدایک بووە، لە قوتابخانەکەی باوکیدا لەسەردەستی مامۆستا مەلا عوسمان زانستە شەرعییەکانی خوێندووە، پاش بەشداریکردن لە خولی وەزارەتی پەروەردە بوەتە مامۆستای سەرەتایی.

ساڵی (1960) پەیوەندی بە ئیخوان موسلمینەوە کردوەو ئەندامی یەکەم شانەی ئیخوان بووە لە هەڵەبجە.

ساڵی (1992) لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکوانی ئیسلامی بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامیی رادەگەیەنن و شێخ سدیق دەبێتە ئەمینداری گشتیی، ساڵی (1999) دەبێتە جێگری رابەری گشتیی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامیی و دواتریش دەبێتە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی و مامی ڕابەڕی ئێستای بزووتنەوەی ئیسلامییە.