گرنگترین مانشێتەکان

لەسەر لێدوانی بەرپرسێك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌با، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت گرنگ

لەسەر لێدوانی بەرپرسێك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌با، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

كارەبای سلێمانی روونكردنەوە لەسەر كەمبونەوەی كارەباو توانای پێنەدانی بەهاووڵاتیان و لێدوانێكی بەڕێوەبەرەكەیان و مەترسی كۆنترۆڵ داوە كە ئەگەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە 7 سەعات دابەزێت رەنگە بتوانن كارەبا بەشوێنە گشتییەكان بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەكەمبونەوەی كارەباو مەترسی لەسەر نەمانی پێدانی بەهاووڵاتیان دەكات و دەڵێت: سەبارەت بەو لێداوانەی ئەمڕۆی ئەندازیار سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە چوارچێوەی سیمینارێكدا كە لەسەر پێوەری زیرەك و دۆخی كارەبا سازكرابوو لە زانكۆی گەشەپێدان، بەڕێوەبەری گشتی لەمیانی لێدوانێك بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەدۆخی كارەبای كوردستان كردوە، كە لەسەرەتا هاتنی وەرزی زستاندا پلەكانی گەرما بەشێوەیەك دابەزی كە مەسجێكی ترسناكی پێدانی كە ئەمساڵ بارودۆخی كارەبا خراپ دەبێت.

ئەوەشی تێدا هاتوە: ئەوكات بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی ئاگاداری كردین كە ئەگەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە 7 سەعات دابەزێت، رەنگە هەر بتوانین كارەبا بەشوێنە گشتییەكان بدەین.

بەشێكی تری راگەیەنراوەكە دەڵێت: خۆشبەشخانە لەڕۆژانی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرەوپێشچونی باشی بەخۆیەوە بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كارەبا زیاد بوو، ئەوەش وایكرد دوێنی 8 بۆ 9 سەعات كارەبا بەهاوڵاتیان بدەن، ئەو مەترسیە تێپەڕێنین، لەگەڵ ئەوەی بەفرێكی زۆر لە سنورەكە باریوە.

لەكۆتایشیدا ئەوەخراوەتەڕوو كە بەشێك لە میدیاكان لێدوانەكەی بەڕێوەبەری گشتیان بەپێچەوانە بڵاوكردوەتەوەو دڵەڕاوكێی لەناوخەڵك دروستكردوە.