گرنگترین مانشێتەکان

سه‌رچاوه‌یه‌ك : باسكردنى شه‌فافیه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان جگه‌ له‌ قسه‌ هیچى تر نیه‌ گرنگ

سه‌رچاوه‌یه‌ك : باسكردنى شه‌فافیه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان جگه‌ له‌ قسه‌ هیچى تر نیه‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ، تاكو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان نه‌زانێت داهات و خه‌رجى چه‌نده‌ ، باسكردنى شه‌فافیه‌ت جگه‌ له‌ قسه‌ هیچى تر نیه‌ ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ، چه‌ندین ساڵه‌ هه‌رێمى كوردستان بێ بودجه‌یه‌ .
هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌منتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى :" تا حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجە نەکاتە پرۆژە یاسا و نەینێرێتە پەرلەمان و ، خەلک نەزانێت داهات و خەرجی چەندە و چۆنە ، هەر باسکردنێکی شەفافیەت جگە لە قسە هیچیتر نیە " .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " ئەوە چ حکومەتێکە ، کە بێ یاسا داهات و خەرجی ئیدارە ئەدا و باسی سەروەری یاساش ئەکا؟ شەفافیەت بە یاسا بەرجەستە ئەبێ نەک قسە!
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شى نوسیوه‌ " پاساوەکانی نەبونی یاسای بودجە لە هەرێم ناراستن ، بودجە کۆمەلێک ژمارەی گریمانەییە داهات و خەرجی رێکدەخا " .
روونیشیده‌گاته‌وه‌ "یەکێک لە گرنگترین داواکانی گۆڕانی سەردەمی نەوشیروان مستەفا بودجە بوو ، وایکردبوو داپیرەیەکی نەخوێندەواریش لە گەرمیانەوە بڵێ (گەرەکە بودجە شەفاف بێ) " .
له‌ كۆتاییدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سه‌رسوڕمانى خۆى نیشانداوه‌ و ونوسیویه‌تى " چەندین ساڵە هەرێم بێ یاسای بودجەیە! " .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر